هاووڵاتییانی غەززە بۆ ئامادەکردنی نان تەندووری قوڕ بەکاردەهێنن
K24 – غەززە:
بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی و پچڕانی کارەبا، خەڵکی غەززە ئێستا وەک سەردەمی پێش پیشەسازی ناچارن پەنا بۆ تەندووری قوڕ ببەن بۆ ئامادەکردنی نان و سەموون. یەکێک لەو ئافرەتانەی کە لە رێگەی تەندووری قوڕ نان و سەموون ئامادە دەکات، دەڵێت: رۆژانه زیاتر له 10 كاتژمێر كار ده‌كات و نانیش بۆ ئەو ئاوارانە دروست دەکات کە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.
گه‌ڕانه‌وه بۆ تەندووری قوڕ له بری فڕنی غاز و كاره‌با، ستراتیژییه‌تێكی جێگره‌وه‌یه كه دوای نه‌مانی كاره‌با و غاز به‌هۆی بۆردومانی ئیسرائیل له غه‌ززه، هاووڵاتییان پشتی پێدەبەستن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دۆخه‌دا پارووێک نانیان دەستبکەوێت.
حه‌نان ئه‌بو سه‌نیمه، هاووڵاتی دانیشتووی غەززە، بە کوردستان24ـی راگەیاند،" تەندووری قوڕ ئێستا بووه‌ته تاكه هه‌ناسه‌ده‌رمان دوای نه‌مانی غاز و كاره‌با و نان، من له كاتژمێر یه‌كه‌وه لێره‌م تا كۆتایی رۆژه‌كه، ناتوانین نان بكڕین، چونكه كاره‌با نییه و په‌نامان بۆ فڕنی كلاسیكی بردووه، له‌و كاته سه‌خته‌دا تەندووری قوڕ بۆ ئێمه زۆر به‌نرخه، چونكه پێویستیمان پێیه‌تی".
ئه‌م ئافره‌ته رۆژانه زیاتر له 10 كاتژمێر كار ده‌كات، نان بۆ هه‌موو ئاواره‌كانی ناوچه‌كه به‌بێ هه‌ستكردن به ماندووێتی و بێزاری بێ به‌رامبه‌ر ئاماده ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ك هاوسۆزییه‌ك بۆیان له‌و دۆخه سه‌خته‌دا.
هاوکات حه‌نان ئه‌بو سه‌نیمه، گوتیشی: "تەندوورەکە هه‌موو رۆژێك كار ده‌كات، سه‌رجه‌م ئاواره‌كان له ته‌واوی ناوچه‌كانه‌وه دێن و له نانكردن بێ به‌رامبه‌ر یارمه‌تییان ده‌ده‌م، كارتۆن و كاغه‌ز كۆده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نان بۆ دراوسێكان و ته‌واوی ئاواره‌كان بكه‌ین".
پارچه‌دار و كارتۆن و هه‌ر شتێك كه له‌ناو تەندوورە قوڕەکە توانای گڕگرتنی هه‌بێت، كۆیان ده‌كه‌نه‌وه و ئاگره‌كه‌ی پێ ده‌كه‌نه‌وه و له‌و ره‌وشه‌دا تەندووری قوڕ بووه‌ته ئامانجی ئه‌وانه‌ی به‌دوای پارووە نانێكدا ده‌گه‌ڕێن.
لەلایەن خۆیەوە ره‌زوان سه‌مور، هاووڵاتییەکی دیکەی دانیشتووی غەززە تایبەت بە کوردستان24ـی گوت: "ئێمه له‌سه‌ر شه‌قام كار به‌و تەندوورە قوڕانە ده‌كه‌ین، پارچه‌دار و كاغه‌ز كۆده‌كه‌ینه‌وه و ئاگره‌كه‌مان پێ ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه هیچ غاز و كاره‌بایه‌ك نییه و هیچ جێگره‌وه‌یه‌كی دیكه‌شمان بۆ سووته‌مه‌نی نییه و هاتووچۆش له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان وه‌ستاوه".
نه‌مانی ئارد له فڕنه‌كان بووه‌ته هۆی داخستنی ئه‌و نانه‌واخانانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كلاسیكی كاریان ده‌كرد، بۆیه به‌شێك له خه‌ڵكی پشت به هه‌وڵ و شاره‌زایی خۆیان ده‌به‌ستن، بۆ به‌ده‌ستهێنانی پارووی ژیان.
دوای ئەوەی رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، لەبەرامبەردا سوپای ئیسرائیل بە چڕی دەستی بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە کرد.
رۆژی هەینی (10ـی تشرینی دووەمی 2023) وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە رایگەیاند، ژمارەی کوژراوان لە کەرتی غەززە بۆ 11 هەزار و 78 کەس بەرزبووەتەوە.
تەندروستیی غەززە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ژمارەیەدا چوار هەزار و 506 منداڵ لەخۆدەگرێت کە لە ئەنجامی هێشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە.
لەبارەی ئاماری بریندارانیش، تەندروستی غەززە رایگەیاندووە، 27 هەزار و 490 کەسی دیکەش لە ئەنجامی هێرشەکان لە کەرتی غەززە برینداربوون.