ھەفتەی داھاتوو حزبی ئایندە خۆی ھەڵدەوەشێنێتەوە

حزبی ئایندەی كوردستان بە فەرمی رایگەیاند دێنە ریزەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
kurdistan24.net

K24 – سلێمانی

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا قادر عەزیز سكرتێری حزبی ئایندەی كوردستان رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی حزبی ئایندە بڕیاریانداوە لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان یەكبگرن.

قادر عەزیز لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا گوتی: "ئەمڕۆ ھەنگاوێكی گرنگمان نا كۆتایمان بە ناكۆكییەكان ھێناوە لەگەڵ یەكێتی، ھەروەھا مێژووی ھابەشمان لەگەڵ یەكێتی ھەیە".

گوتیشی: "لە ھەفتەی داھاتوو یەكگرتنەوەی حزبی ئایندە و یەكێتی لە مەراسیمێكدا رادەگەیەنرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "ئێمە مەرجێكمان ھەبوو كە رێككەوتنەكە ھاوسەنگ بێت، بە خۆشحاڵیەوە مەكتەبی سیاسی یەكێتی ھیچ جیاوازییەكی لە نێوان كادیرانی خۆیان و ئێمە نەكرد كە ئەمە جێگەی دەستخۆشی و لەخۆبوردەییە".

قادر عەزیز ئەوەشی خستەڕوو: "راستە ئێمە پێشتر یەكێتی نەبووین بەڵام لە نیمچە بەرەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بووین، لە ھەموو وێسگەكانی خەبات و ھەلبژاردنەكان بەیەكەوەبووین و لە ھەندێك وێسگەش بە دڵنیاییەوە ناكۆكیمان ھەبوو".