زێدان دهستبهداربوونی له 3 یاریزان راگهیاند
زینەدین زیدان، راھێنەری فەرەنسی یانەی ریال مەدرید ئیسپانیا بە فەرمی دەستبەرداربوونی خۆی له ئیسکۆ و خامێس رۆدریگێز و خیسێ رۆدریگێز راگهیاند.
لە ئیسپانیاوە سەرچاوەکان بڵاوییان کردۆتەوە، زیدانی فەرەنسی بە بەرپرسانی یانەکەی راگەیاندوو، دەتوانن بریار لەسەر داھاتووی ھەریەک لە یاریزانەکانی یانەکەیان، خامێس، خیسێ و ئیسکۆ بدەن، بە ھۆی ئەوەی بۆ وەرزی داھاتوو ھیچ پێویستیەکی بەو یاریزانانە نییە، ئەم قسانەی زیدان، ھەموو ئیسپانیای تووشی شۆک کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە, پێشتر دەنگۆی ئەوە ھەبوو کە راھێنەری فەرەنسی بە ھیچ شێوەیەک دەستبەرداری ئەو یاریزانانە نابێت، بەڵام دواجار زیدان بریاریداوە، پێویستە یانەی شایانە بەرەو یانەیەكی دیكە جێبێڵن.