شەڕ بە سەدان ھاووڵاتی شرناخ ئاوارە دەكات
K24 - شرناخ
بە سەدان ھاووڵاتی شرناخ كە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی 14ی ئاداری ئەمساڵ ماڵەكانیان جێھێشتبوو، ئێستا لە دەرەوەی شارەكە لە خێوەتگەدا دەژین، خەڵكی شرناخ دەڵێن راستە لە شارەكە چوونەتە دەرەوە، بەڵام دەستبەرداری خاكی خۆیان نابن و ئامادە نین بچنە شارێكی دیكە، بەڵكوو لەو خێوەتگانە دەمێننەوە تا دەچنەوە شارەكەیان.