نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: حه‌وت منداڵ له هه‌ر خوله‌كێكدا له غه‌ززه ده‌كوژرێن
K24 - هەولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات سوپای ئیسرائیل له‌میانی هێرشه‌كانیدا بۆ سه‌ر غه‌ززه چه‌ندین هه‌زار منداڵی كوشتووه، كه ئه‌و ژماره‌یه‌یش له ژماره‌ی ئه‌و منداڵه كوژراوانه زیاتر له 22 وڵاتی جیهان به‌هۆی ململانێكانه‌وه له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو كوژراون.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 11ـی تشرینی دووه‌می 2023) رۆلا ده‌شتی، ئه‌منیداری جێبه‌جێكاری به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان و لیژنه‌ی نه‌ته‌وه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئاسیا رایگه‌یاند، سوپای ئیسرائیل له ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی هێرشه‌كانیدا بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حه‌مماس له غه‌ززه، چوار هه‌زار و 300 منداڵی كوشتووه.
ئه‌منیداری جێبه‌جێكاری به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه ئه‌و ژماره‌یه زیاتر له ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا له 22 ناوچه‌ی جیهان كوژراون.
بۆ په‌ره‌پێدان باسی له‌وه‌ش كردووه، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئۆكرانیا تا ئێستا له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان وڵاته‌كه‌ی و رووسیا ته‌نیا 510 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماره ته‌ندروستییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین، تا ئێستا هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل له كۆی نزیكه‌ی 11 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگه‌وه، 4506 كوژرانی منداڵانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، له‌و كاته‌ی نزیكه‌ی 11 هه‌زرا فه‌ڵه‌ستینی له غه‌ززه بوونه‌ته قوربانی.
ده‌زگا و رێكخراوه مرۆییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن هێرشه‌كانی ئیسرائیل له هه‌ر خوله‌كێكدا ده‌بنه هۆی كوژرانی 7 فه‌ڵه‌ستینی، ئه‌مه‌ش پێشتر له مێژووی هاچه‌خدت رووی نه‌داوه.