دوای 19 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی عه‌ره‌فات هێشتا جه‌نگ له فه‌ڵه‌ستین به‌رده‌وامه
K24 - هەولێر:
دوای تێپه‌ڕبوونی 35 رۆژ به‌سه‌ر جه‌نگی حه‌ماس – ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ 19 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی یاسر عه‌ره‌فات یه‌كێك له سه‌ركرده مێژووییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین تێپه‌ڕده‌بێت.
یاسر عه‌ره‌فات كه‌سایه‌تی سیاسی فه‌ڵه‌ستینی، رۆژی 24ـی ئابی 1929 له قاهیره له‌دایكبووه، ناوی ته‌واویشی محه‌ممه‌د عه‌بدولره‌ئووف عه‌ره‌فات قدوه حوسێنییه.
له ساڵی 1969 پۆستی سه‌رۆكی رێكخراوی ئازادیخوازانی فه‌ڵه‌ستینی وه‌رگرت، كه سێیه‌م كه‌س بوو ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت، دواجار له ساڵی 1996 به سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداری نیشتمانی فه‌ڵه‌ستیی هه‌ڵبژێردرا.
یاسر عه‌ره‌فات، له 11ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2004، دوای گه‌مارۆدانی ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیل، له ته‌مه‌نی 75 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، هه‌رچه‌نده پزیشكان رایانگه‌یاندبوو، به‌هۆی نه‌خۆشی جگه‌ر كۆچی دواییكرد، به‌ڵام توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی نه‌كرا و كه‌سه نزیكه‌كانیشی گومانی خۆیان له مردنی یاسر عه‌ره‌فات راگه‌یاند.
ناوبراو ده‌رچووی كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی فوئاد بوو له قاهیره، دوای ده‌رچوونی له زانكۆ له یه‌كێك له كۆمپانیا ئه‌ندازییارییه‌كان كاریكردووه، له ریزی سوپای میسر له دژی ئیسرائیل له‌ساڵی 1956 شه‌ڕی كردووه.
عه‌ره‌فات له ساڵانی په‌نجا، شێست و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی له فه‌ڵه‌ستین ده‌ركه‌وت، له‌ماوه‌ی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان رێككه‌وتننامه‌ی ئۆسلۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژوو كرد، پاشان له سێپتێمبه‌ری 2001 راپه‌ڕینی ئه‌قسا به‌هۆی سه‌ردانی ئارێڵ شارۆن سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وسای ئیسرائیل بۆ مزگه‌وتی ئه‌قسا و بێزاری شه‌قامی فه‌ڵه‌ستینی به‌هۆی بێهیوابونییان له گفتوگۆكان سه‌ریهه‌ڵدا، له‌ساڵی 2002 عه‌ره‌فات پشتگیری خۆی بۆ راپه‌ڕینی ئه‌قسا دووپاتكرده‌وه.
بەرەبەیانی رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەر حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، بەگوتەی ئیسرائیل ژمارەی کوژراوانی گەیشتووەتە زیاتر لە هەزار و 400 کەس، هەروەها زیاتر لە پێنج هەزار و 400 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 11 هەزار کەس و برینداربوونی زیاتر لە 27 هەزار کەسی دیکە.