یاریزانێکی 28 ساڵی لەنێو یاریگە گیانی لەدەست دا

ساتی گیانلەدەستدانی رافاییل دوامینا
ساتی گیانلەدەستدانی رافاییل دوامینا

 

یاریزانی غانایی، رافاییل دوامینا یاریزانی یانەی ئیگناتیای ئەلبانی لەنێو یاریگە لە کاتی یاریکردن گیانی لەدەست دا.
دوامینا کە تەمەنی 28 ساڵە لە یاریی یانەکەی لەنێو یاریگە لەناکاو کەوتە سەر زەوی و تیمی فریاکەوتن گەرچی گەیاندیانە نەخۆشخانە بەڵام رزگاری نەبوو و گیانی لەدەست دا.
لە ساڵی 2017 یانەی برایتۆنی ئینگلیزی رەتیکردەوە گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە غاناییە بکات چونکە کێشەی دڵی هەبوو، دواتر لە 2019 لەلایەن پزیشکانەوە رێنمایی کرا واز لە یاریکردن بهێنێت، چونکە مەترسی لەسەر ژیانی هەبوو، بەڵام وازی نەهێنا و لە ساڵی 2020 ئامێرێک لەگەڵ دڵی یاریزانەکە جێگیر کرا بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانی کەم ببێتەوە.
لە کۆتاییدا یاریزانە غاناییەکە بەهۆی نەخۆشی دڵەوە لە یاریگە کۆتایی بە ژیانی هات و کۆچی دوایی کرد.

رافاییل دوامینا یاریزانی یانەی ئیگناتیای ئەلبانی
رافاییل دوامینا یاریزانی یانەی ئیگناتیای ئەلبانی