واشنتن: نامانه‌وێت رووبه‌ڕووی ئێران ببینه‌وه
K24 - هەولێر:
له‌گه‌ڵ زیادبوونی هێرشه‌كان بۆسه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا، به‌رپرسێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا به ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی راگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا له ئاماده‌یی ته‌واودایه، بۆ پاراستنی گه‌ل و دامه‌زراوه‌كانی. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، گوته‌بێژی زمانی عه‌ره‌بی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "نامانه‌وێت رووبه‌ڕووی ئێران ببینه‌وه".
لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه دێت، تاكو ئێستا 46 هێرش له رێگه‌ی درۆن و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه، وه‌ك وه‌ڵام بۆ پشتگیرییه‌كانی واشنتن بۆ ئیسرائیل له جه‌نگی حه‌ماس – ئیسرائیل، كراوه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه ساموێڵ وێربێرگ گوته‌بێژی زمانی عه‌ره‌بی له ئۆفیسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی راگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا رێككاره‌كانی به‌رگری له هێزه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گرتووه‌ته‌به‌ر.
له‌باره‌ی فراوانبوونی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی عێراق، وێربێرگ رایگه‌یاند، بۆ به‌رگری له‌خۆكردن جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانیكرد، بۆردومانی بنكه و باره‌گاكانی سوپای پاسداران و میلیشیاكانی نزیك له ئێران له سووریا بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، بۆردومانه‌كه به وردی و چڕی ئه‌نجامدرا، ئامانج لێی سنوورداركردنی جوڵه و چالاكییه‌كانی ئه‌و هێزانه‌یه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت رووبه‌ڕووی ئێران ببێته‌وه، ته‌نیا رێككاره‌كانی به‌رگری له‌خۆكردن بۆ پاراستنی گه‌ل و دامه‌زراوه‌كانی ده‌گرێته‌به‌ر.
هه‌فته‌ی رابردوو، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی عێراقی كرد، كه زۆرترین هێرشی گرووپ و میلیشیاكان له‌وێ كراوه‌ته‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه 2500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له عێراق وه‌ك راوێژكار هه‌ن، جیا له‌وه‌ش 900 سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بوونیان هه‌یه.
به‌هۆی هێرشه‌كانیشه‌وه، تاكو ئێستا 56 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا برینداربوونه.