ئالڤێس خێرێكی گه‌وره‌ ده‌كات

خه‌رجییه‌كانی 300 منداڵی تووشبووی به‌ نه‌خۆشی گورچیله‌ گرته‌ ئه‌ستۆی خۆی

 ئالڤێس، بەرگریکاری برازیلی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا، ئەرکی خەرجیەکانی ٣٠٠ منداڵی بۆلیڤی تووشبوو بە نەخۆشە گورچیلە گرتە ئەستۆ.

ئالڤێس لە کارێکی خێرخوازیدا بریاریداوە، بۆ ٣٠٠ مندالی بولیڤی، ئەرکی تەواوی خەرجیەکانیان بگرێتە ئەستۆ، بۆ ئەوەی چارەسەری نەخۆشیەکانیان بۆ بکرێت كه‌ لە رابردوودا ئه‌م منداڵانه‌ تووشی نەخۆشی ھەوکردنی گورچیلە ھاتوون.

بەرگریکاری خانمە پیرەکە جاری یەکەمی نییە ئەم کارانە دەکات و پێشتریش چەندین کاری خێرخوازی لەم جۆرەی ئەنجامداوە.