سانی به فه‌رمی بووه یاریزانی مانچێسته‌ر سیتی
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به فه‌رمی كڕینی لیرۆی سانی ناوه‌ڕاستكاری ئه‌ڵمانی راگه‌یاند.
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه (سانی) به بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوه‌ی 5 وه‌رز له پلانه‌كانی گواردیۆلای راهێنه‌ر، یاریزانێكی كاریگه‌ر ده‌بێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل، گواردیۆلا بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه به مۆبایل له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه له‌سه‌ر هێڵه تا ڕازی كرد.
لیرۆی سانی پێشتر یاریی بۆ یانه‌ی لیڤه‌ركووزنی ئه‌ڵمانیاش كردووه، به‌هۆی ئاستبه‌رزیش وه‌ك بچووكترین یاریزان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌شداریی له یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا كرد.