كۆكی ماڵئاوایی له یانه‌ی سێڤییا كرد
كۆكی كاپیتانی پێشووی یانه‌ی سێڤییای ئیسپانیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی به چاوی پڕ فرمێسكه‌وه ماڵئاوایی له هانده‌ران و یاریزانانی سێڤییا كرد و بۆ یانه‌ی شالكێ گواسترایه‌وه.
كوكی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له نوێترین لێدوانی‌دا، ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ به‌شێكی دیكه‌ی ژیانی وه‌رزشیم ده‌ست پێ ده‌كات، پێموایه بڕیارم چوونم بۆ شالكێ هه‌ڵه نییه، به‌ڵام دوور له درێسی سور و سپییه‌كه‌ی سێڤییا قورس ده‌بێت.
كۆكی ده‌شڵێت: ئه‌م چه‌ند رۆژه دڵم له چنگمدا بووه بڕیارێكی زۆر قورسه، به‌ڵام دواتر بیرم كرده‌وه ژیانی وه‌رزشی یاریزان كورته ده‌بێت بریاری دروست بده‌یت، هیوادارم بریارێكی دروستم دابێت، به‌ڵام دڵم ته‌نگه كه له شاره‌كه‌م و له یانه‌كه‌م دوور ده‌كه‌ومه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌شێكم هه‌ر لێره له هه‌رێمی ئه‌نده‌لووس ده‌مێنێته‌وه به‌جێ ده‌هێڵم دڵم، چونكه دڵنیام دڵم هه‌میشه لای سێڤییا ده‌بێت.
كۆكی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، رۆڵی گرینگی هه‌بوو له بردنه‌وه‌ی 3 ناسناوی یۆرۆپالیگی له‌دوای یه‌ك له لایه‌ن یانه‌ی سێڤییاوه، بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رزیش رووی كردووه‌ته یانه‌ی شالكێی ئه‌ڵمانیا، به رۆشتنی كۆكی ئه‌و یاریزانه ده‌بێته پێنجه‌م یاریزان كه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان یانه‌ی سێڤییا جێ ده‌هێڵن.