فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمه‌ریکی بە پێنج سەرنشینەوە لە دەریای ناوەڕاست کەوتەخوارەوە
K24 – هەولێر:
بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازی لە دەریای ناوەڕاست، پێنج سەربازی ئەمه‌ریکی گیانیان لەدەستدا.
فەرماندەیی سوپای ئەمه‌ریکا لە ئەوروپا رایگەیاند، رۆژی هەینی 10ی تشرینی دووەمی 2023، لەکاتی راهێنانێکی سەربازی لە دەریای ناوەڕاست، فڕۆکەیەکی سەربازییان لەکاتی وەرگرتنی سووتەمەنی کەوتووەتەخوارەوە.
فەرماندەیی سوپای ئەمه‌ریکا له‌مباره‌یه‌وه دەڵێت، فڕۆکەکە پێنج سەربازی تێدا بووە و هەر پێنجیان گیانیان لەدەستداوە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین هێزی دیكه‌ی سه‌ربازی به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هێرشه‌كانی به‌ره‌ی مقاوه‌مه له عێراق و سووریا و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش هێناوه‌ته ده‌ریای ناوه‌ڕاست.