لیستی ئێوارهخوانێكی سەر كهشتی تایتانیک بە 95 هەزار یۆرۆ دەفرۆشرێت
K24 – هەولێر:
لیستی ئێوارهخوانێكی پلەیەکی سەر کەشتی تایتانیک کە لە 1912 نقووم بوو، لە مەزادێکدا بە 84 جونەیهی ئیستەرلینی(103 هەزار دۆلار، كه دهكاته 95 ههزار یۆرۆ) لە خانەی هێنری ئاڵدرێدج ئاندسەن لە بەریتانیا فرۆشرا.
ئهمڕۆ یەکشەممە (12-ی تشرینی دووەمی 2023)، خانەی هێنری ئاڵدرێدج ئاندسەنی بەریتانی بڵاویکردووهتەوە، لیستی ئێوارەخوانێكی پلە یەکی سەر کەشتی تایتانیک لە مەزادێکدا فرۆشراوە.
ئەو لیستەی کە نرخەکەی لەنێوان 50 هەزار بۆ 70 هەزار جونەیهی ئیستەرلینیە، ناوی خواردنەکانی ئێوارەی لەسەر نووسراوە، كه پێكهاتوون لە خواردنی دەریایی و گۆشتی بەرخ و کۆتر بە نەعنەع و سۆسی شەراب.
ئەو لیستە بەبۆنەی یادی جوڵەی کەشتییەکە لە 11ـی نیسانی 1912 ئامادهكراوه.
ئاندرۆ ئاڵدرێدج لە خانەی مەزادەکان رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی هێشتا لەگەڵ چەند ئارەزوومەندێکی کۆکردنەوەی پارچەکانی تایتانیک بەدوای لیستی دیکەدا دەگەڕێین، بەڵام هیچی دیکەمان دەست نەکەوتووە.
ئەو بەڵگە بەنرخەشمان لە ئەلبوومی وێنەکانی لین ستیفنسۆنی مێژوونووسی هەرێمی نوفاسکوشا لە رۆژئاوای کەنەدا کە بۆ ساڵی شەستەکان دەگەڕێتەوە، دۆزیوهتهوه.
1500 گەشتیاری سەر کەشتی تایتانیک، ئەو کاتەی لە شاری ساوسهامپتۆنی ئینگلیزەوە دەچوون بۆ نیویۆرك، ئێوارەی رۆژی 14ی نیسانی 1912 لەنێو دەریادا کەشتیەکەیان خۆی بە چیایەکی بهستهڵهك كێشا، بەهۆیهوه کەشتیەکەیان نقووم بوو و بهشێكی زۆری سهرنشینانی گیانیان لەدەستدا.
ئا/ کارزان حەیدەر