سه‌ری به‌رازیان خستووه‌ته مزگه‌وته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
پاش ڕووداوی سه‌ربڕینی قه‌شه فه‌ڕه‌نسییه‌كه، له‌لایه‌ن دوو ئه‌ندامی داعشه‌وه،كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكانی عه‌ره‌ب و موسوڵمانه‌كانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسا دروست بووه، و كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی لافیته و نوسراو له دیواری مزگه‌وت و شوێنه ئاینییه‌كانی موسوڵمانان بدرێت و داوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب بكه‌ن و ژماره‌یه‌ك په‌رچه‌كردار له دژی ئه‌و شوێن و خه‌ڵكانه ئه‌نجامدراوه.
كاردانه‌وه‌كان جۆراوجۆره و دوێنێ 1/8/2016 ده‌یان دروشمی دژه به ئیسلام به په‌رژینی هۆڵێكی نوێژخوێنان له شاره‌وانی "جیزنوكسیا" ی سه‌ر به "لكورسیكا" ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی فه‌ڕه‌نسادا هه‌ڵواسراوه و دروشم و ناڕه‌زایی دژی عه‌ره‌ب و موسوڵمانان تێدا نووسراوه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵی "فرانس3" ته‌له‌فزیۆنی هه‌واڵیی كورسیكا" دروشمی له جۆری (I’Arabi Fora) به‌واتای " بڕۆن عه‌ره‌به‌كان" له‌لایه‌ن دانیشتوانی ناوچه‌كه‌وه بینراوه و هه‌مان دروشمیان له دووكانێكی گۆشتفرۆشی بینیووه، ئه‌م كرده‌وانه هێزه ئه‌منییه‌كانی "بجیزنوسیكا" یناچار كردووه بكه‌ونه‌خۆ و لێكۆڵینه‌وه ده‌ست پێبكه‌ن.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته هۆڵێكی دیكه‌ی نوێژخوێندنی گرتووه‌ته‌وه و ده‌یان كتێبی دژه ئیسلامی له‌و هۆڵه‌شدا بڵاوكراوه‌ته‌وه،هه‌روه‌ها ئه‌م كرده‌وانه مزگه‌وته‌كانیشی گرتووه‌ته‌وه و كتێبی دژه ئیسلام و وێنه‌ی "سه‌ری به‌راز" خراوه‌ته ناو مزگه‌وته‌كانه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌یدانی، ئه‌م په‌رچه‌كردارانه له تۆڵه‌ی هێرشی سه‌ر "كڵێساكه‌ی شاری سان ئیتیان دو وفرای" ه، كه سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌ندامانی داعش قه‌شه‌یه‌كیان تێدا سه‌ربڕی.
به قسه‌ی "ڕێكخراوی ئیسلامۆفۆبیا" بێت كه ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆیه "4" مزگه‌وت به‌هۆی په‌رچه‌كرداری ڕووداوی كه‌نیسه‌كه‌وه زیانیان لێدراوه.
له نزیك شاری "نانسی" له ڕۆژهه‌لاتی فه‌ڕه‌نسا، كه‌سێك چووه‌ته ناو مزگه‌وتی "تۆمبلان" و گۆشتی ووردكراوی به‌رازی داناوه، پاش ڕۆژێكیش به ئه‌نقه‌ست ئاگر به‌ردراوه‌ته به‌شێك له كه‌لوپه‌لی مزگه‌وته‌كه، هه‌روه‌ها له مزگه‌وتی "موریه" له شاری "تۆلۆز" له باشوری ڕۆژئاوای وڵاته‌كه، فه‌رشه‌كانی مزگه‌وته‌كه و به‌رماڵه‌كانی سوتێنراوه.
ڕێكخراوه‌كه ئاشكرای كردووه، دروشمی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و نوسینی برینداركه‌ر له‌سه‌ر دیواری ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری "باینولیه" نوسراوه له پاریس، هه‌روه‌ها سه‌ری به‌راز به په‌رژینی مزگه‌وتی "بیتون" هه‌ڵواسراوه له ناوچه‌یه‌كی باكوری وڵاته‌كه‌دا.