كوێستان محه‌ممه‌د: هه‌ر شتێكمان له سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی داواكردبێت پاڵپشتیكردووه
K24 – هەولێر:
وه‌زیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كاربكات، ده‌بێت خه‌ڵكی میهره‌بان بێت، چ وه‌ك وه‌زیفه، یاخوود حاڵه‌ته مرۆییه‌كه، له وه‌زاره‌ت ئه‌مانه هه‌مووی رێكخراون. گوتیشی: "هه‌ر شتێكمان له سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی داواكردبێت، دابینكراوه و پاڵپشتیكردووه".
کوێستان محەممەد، وه‌زیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌ی بووژانه‌وه‌ی كوردستان24 رایگه‌یاند، دوای سوێندخواردنم وه‌ك وه‌زیر، یه‌كڕاست سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیم كرد، كه دۆخه‌كه‌یم بینی به گشتی كاره‌سات بوو، بۆیه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌م پێكهێنا و ته‌واوی ستافه‌كانم گۆڕی، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان دووباره رێكبخه‌ینه‌وه.
ئه‌و وه‌زیره راشیگه‌یاند، ته‌واوی ته‌مه‌نه‌كانمان له گشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له ته‌واوی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌یه‌كتری جیاكرده‌وه.
كوێستان محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به گوێره‌ی یاسا، منداڵی ته‌مه‌ن 18 ساڵ ده‌بێت چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی جێبهێڵێت، من له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی خۆم به‌ڕێیان ناكه‌م، چونكه پێشتر كه چوونه‌ته ده‌ره‌وه، زۆربه‌یان تووشی تاوان بوونه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ر شتێكمان له سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی داواكردبێت، دابینكراوه و پاڵپشتیكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی كاری سیاسیمدا، كاری وه‌زیری قورسترین كارم بووه.
گوتیشی: "نامه‌وێت جارێكی دیكه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرمه‌وه".
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە توانیویەتی 19 هەزار و 432 منداڵی سەرشەقام بگەڕێنێتەوە بۆ خوێندن، رێژەی تۆمارکردن و گەڕاندنەوەی منداڵانی سەرشەقام بۆ قوتابخانەکان بەپێی ساڵەکان بەم شێوەیە بوون:
لە ساڵی 2020، 15 هەزار و 396 منداڵی دوور لە خوێندن تۆمارکراون و هەشت هەزار و 206 لەوان گەڕێندراونەتەوە بەر خوێندن.
لە ساڵی 2021، 24 هەزار و 487 منداڵی دوور لە خوێندن تۆمارکراون و تواندراوە چوار هەزار و 645 لەوان بگەڕێندرێنەوە بۆ قوتابخانەکان.
لە ساڵی 2022، 26 هەزار و 100 منداڵی دوور لە خوێندن تۆمارکراون و شەش هەزار و 579 منداڵیان بۆ خوێندن گەڕێندراونەتەوە.