شاندێکی باڵای وەزارەتی نەوتی عێراق لە هەولێره‌

kurdistan24.net

K24 – هەولێر:

شاندێکی باڵای وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەرۆکایەتی وەزیری نەوت لە هەولێره‌ و شانده‌كه‌ دەیه‌وێت بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لابەرێت.

حەییان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، ئامانج لەم سەردانەیان بۆ هەولێر چارەسەرکردنی کێشەکانە و لە بارەی هەناردەکردنەوەی نەوتیش جددین.

عەبدولغەنی گوتیشی: لێکتێگەیشتنێکی باش هەیە لەگەڵ حکومەتی تورکیا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.