راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی تانگۆ، بۆ رازیكردنی مێسی گه‌شتی بارسێلۆنا ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا، به فه‌رمی ئیدگاردۆ باوزای له شوێنی تاتا مارتینۆ به راهێنه‌ری نوێی تانگۆ ناساند، سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كردووه كه ئه‌م راهێنه‌ره ده‌یه‌وێت بۆ رازیكردنی مێسی گه‌شتی بارسێلۆنا بكات.
پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاشكرای كردووه كه ئیدگارد باوزای راهێنه‌ری نوێی تانگۆ ره‌نگه بۆ په‌شیمان بوونه‌وه‌ی بریاری وازهێنانی مێسی له یاریكردن، گه‌شتی بارسێلۆنا بكات و له‌گه‌ڵ لیۆ گفتووگۆ له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پێكهاته‌ی تانگۆ بكات.
ئیدگار باوزای ته‌مه‌ن 58 ساڵ، له نوێترین لێدوانی‌دا ده‌ڵێت: من زۆر گه‌شبینم كه ده‌توانم مێسی جارێكی دیكه بۆ تانگۆ بگه‌ڕێنمه‌وه.
مێسی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، دوای 11 ساڵ یاریكردن بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ، له دوای شكسته‌كه‌ی له كۆپا ئامێریكای 2016 به‌رامبه‌ر چیللی بڕیاری وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.