حاكم جه‌مال ئامانجی ئێستای یانه‌كه‌ی بۆ كوردستان24 ئاشكرا ده‌كات
له ئێستادا به‌شێك له یانه‌كان، بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان كه‌وتوونه‌ته خۆیان، به‌ڵام تا ئێستا یانه‌ی هه‌ندرێن بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه و راهێنه‌ره‌كه‌شی بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ڕۆیشتووه.
حاكم جه‌مال، سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ندرێن، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه تا سپۆسنه‌ر بۆ یانه‌كه په‌یدا نه‌كه‌ین، ده‌ست به ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێ ناكه‌ین.
حاكم جه‌مال، ده‌شڵێت: به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، نا‌توانیت یاریزانه‌كان كۆبكه‌ینه‌وه و هیچ ئاماده‌كارییه‌كیش بكه‌ین، له ئێستاشدا هه‌وڵی په‌یداكردنی دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌رێك ده‌ده‌ین تا پشتیوانی دارایی یانه‌كه‌مان بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایاب بكات.
یانه‌ی هه‌ندرێن، له ساڵی 2004 دامه‌زراوه و پێشتریش نازناوێكی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستانی بردۆته‌وه. وه‌رزی رابردووش به زه‌حمه‌ت مانه‌وه‌ی له خوله‌كه مسۆگه‌ر كرد.