بانکی ناوەندیی عێراق 231 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق 231 دۆلاری خستە بازاڕەوە
بانکی ناوەندیی عێراق 231 دۆلاری خستە بازاڕەوە

K24 - هەولێر

بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 231 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە؛ لەم بڕە پارەیە 212 ملیۆن دۆلار بۆ حەواڵە بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 13-11-2023، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بڕی 231 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە. لەم بڕە پارەیە 212 ملیۆن دۆلار بۆ حەواڵە و نزیکەی 19 ملیۆن دۆلاریش بە کاش فرۆشتووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێستا نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بە 160 هەزار دینارە.

بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و لەماوەکانی رابردووشدا زیاتر لە هەزار و 600 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستووەتە بازاڕەوە، بەڵام نەبووەتە هۆی جێگیربوونی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی.

ئامادەکردن: لاڤین عومەر