"یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی وه‌رزی داهاتووی ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌بێت"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئه‌لفۆنسۆ دێیڤز به‌رگریكاری بایرن میونشن ده‌بێته یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی هاوینی داهاتووی ریال مه‌درید، به‌ڵام لیڤه‌رپوولیش به‌خێرایی بۆ گواستنه‌وه‌ی هاتووه‌ته سه‌رهێڵ.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه ریال مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ ئالفۆنسۆ دێیڤز گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی له هاوینی داهاتوو په‌یوه‌ندی به شایانه‌كانی ئیسپانیا بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه ریال مه‌درید له هاوینی رابردوو ده‌یویست ئالفۆنسۆ دێیڤز بگوازێته‌وه به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ كڕیارێكی بۆ فێرلاندی مێندی بۆ په‌یدا نه‌بوو، جگه له‌وه‌ش بایرن داوای پاره‌یه‌كی زۆری ده‌كرد.
ماركا نووسیویه‌تی: ریال مه‌درید له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به ئاسانی ده‌توانێت ئه‌و به‌رگریكاره كه‌نه‌دییه له بایرنه‌وه بگوازێته‌وه، چونكه ته‌نیا یه‌ك ساڵ له گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ده‌مێنێت، بۆیه بایرن ئاماده‌یه پێش ئه‌وه‌ی به‌خۆڕایی یانه‌كه جێبهێڵێت به گرێبه‌ستێكی گونجاو و هه‌رزان ده‌ستبه‌رداری بێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی سكای سپۆرتسی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه یانه‌ی لیڤه‌رپوول هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئالفۆنسۆ دێیڤز ده‌ست پێكردووه و ده‌یه‌وێت به‌ربه‌ست بۆ رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه بۆ ریال مه‌درید دروست بكات.
ئالفۆنسۆ دێیڤزی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2019 له یانه‌ی ڤانكۆڤه‌ری ئه‌مریكییه‌وه به به‌های 10 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به بایرن میونشن كرد له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه پێنج نازناوی له‌سه‌ریه‌كی بۆندزلیگا و چامپیۆنزلیكی به‌ده‌ستهێناوه، له كۆی 1171 یاری، 8 گۆڵ و 28 ئاسیستی بۆ بایرن كردووه