له میانه‌ی ئۆپراسیۆنێكدا سێ چه‌كداری داعش له كه‌ركووك كوژران
K24 – هەولێر:
یه‌حیا ره‌سووڵ گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ـی تشرینی دووه‌می 2023 رایگه‌یاند، سێ چه‌كداری داعش له‌میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی دژه تیرۆری عێراق له كه‌ركووك كوژران.
ره‌سووڵ له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا راشیگه‌یاند، به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی دژه تیرۆری عێراق له ناوچه‌ی (وای زه‌غتون)ـی پارێزگای كه‌ركووك، سێ چه‌كداری پاشماوه‌ی داعش كوژران.
ئه‌و گوته‌بێژه روونیشیكرده‌وه، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه به‌هاوكاری فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌نجامدراوه، كه یه‌كێكیان پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراوی به‌ستبوو، دوای گه‌مارۆدانی، خۆی ته‌قانده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی زەرقاوی لە هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی ئەمه‌ریکادا کوژرا، ئەبو ئەیوب ئه‌لمه‌سڕی جێگەی گرتەوە. مه‌سڕی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراقی دروستکرد، و ئەبو عومەر ئەلبەغدادی وەکو سەرکردەی نوێی ئەو رێکخراوە دەستنیشانکرد.
له نیسانی 2010 ئەبو عومەر ئەلبەغدادی و مەسڕی لەهێرشێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمه‌ریکا و عێراقدا کوژران و ئەبوبەکر ئەلبەغدادی بووە سەرۆکی نوێی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق.
له نیسانی 2013 بەغدادی رایگەیاند، گروپەکەی بۆ دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام(داعش) گۆڕیوە، ئەوەش لەدوای ئەوە هات کە جەبهەتولنوسرەی لەخۆگرت، کە بە بەرەی نوسرە ناسرابوو و سەربە ئه‌لقاعیدە بوون.
له کانوونی یەکەمی 2014 داعش کۆنترۆڵی رەققەی سووریای کرد و وەکو پایتەختی دەوڵەتەکەی رایگەیاند.
له شوباتی 2014 ئەلقاعیدە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ داعش پچڕاند، لەدوای ئەوەی پێکدادانی ناوخۆیی لەنێوان بەرەی نوسرە و داعش روویدا.
له حوزەیرانی 2014 لەیەکێک لە هێرشە گەورەکانی داعشدا، ئەو رێکخراوە کۆنترۆڵی مووسڵ و تکریتی کرد و له ساڵی 2017 داعش له‌و شاره له‌سه‌ر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق رووخا و كه‌وت.