عەمار عەنبەکی: هیچ ئاسته‌نگێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت نییه
K24 – هەولێر:
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات كۆبوونه‌وه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوویان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له هه‌ولێر له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی ئه‌نجامی ئه‌رێنی هه‌بووه و به‌م زووانه هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه و لایه‌نی توركیش ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و بابه‌ته كردووه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 14ـی تشرینی دووه‌می 2023) عەمار عەبدال عەنبەکی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژ كه له‌لایه‌ن ژینۆ محه‌ممه‌د له كوردستان24ـوه پێشكه‌ش ده‌كرێت، گه‌شبینی خۆی به چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی شاندی حكومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كه خودی وه‌زیری نه‌وتی عێراقی له‌خۆگرتبوو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر دوابه‌دوای سه‌ردانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامی باشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به هه‌مان شێوه ئه‌نجامی ئه‌رێنییان هه‌بووه. جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژه‌ی رابردوودا ئه‌نجامی ئه‌رێنی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و ته‌واوی بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه به‌تایبه‌ت بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه و توانراوه تا راده‌یه‌كی زۆر كۆسپه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و پرسه كه‌م بكرێنه‌وه.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نكوڵی له‌وه ناكرێت ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت كراوه، ره‌هه‌ندێكی یاساییان هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ندێك جیاوازییان له‌گه‌ڵ ئه‌و گرێبه‌ستانه هه‌یه كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان واژۆی كردوون.
باسی له‌وه‌ش كرد، داوا له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان كراوه ورده‌كاری له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه پێشكه‌ش به لایه‌نی عێراقی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێته‌وه.
عەمار عەبدال عەنبەکی دووپاتیشیكرده‌وه، شانده‌كه‌یان كه له هه‌ولێرن ته‌كنیكین و هیچ په‌یوه‌ندییان به لایه‌نی سیاسییه‌وه نییه، بۆیه گفتوگۆكانی هه‌ولێریش له‌وباره‌یه‌وه به هه‌مان شێوه ته‌كنیكین. گوتیشی، راسته بابه‌ته‌كان په‌یوه‌ندییان به لایه‌نی یاساییه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا هه‌مووی په‌یوه‌ندیدار بووه به لایه‌نی ته‌كنیكییه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت، هه‌مووی بابه‌تی ته‌كنیكین و هیچ په‌یوه‌ندییان به لایه‌نی سیاسییه‌وه نییه.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، هیچ كۆسپێك له به‌رده‌م دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ئارادا نییه، به‌ڵكو زۆربه‌ی لایه‌نه ته‌كنیكییه‌كانی ئه‌و بابه‌ته تاووتوێ كراون و یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه، ته‌نیا پێویستییان به هه‌ندێك تاووتوێكردنه سه‌باره‌ت به‌و گرێبه‌ستانه‌ی ئه‌نجام دراون، هه‌روه‌ها پێویستیان به گه‌یشتنی زانیاری هه‌یه سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌سازییه‌كی یه‌كگرتوو و هاوبه‌ش له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان بهێته ئاراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا یه‌ك بۆچوونی هاوبه‌شی له‌سه‌ر نیشان بده‌ن.
ناوبراو هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه به‌پێی ئه‌و میكانیزمه‌ی هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، ده‌بێت وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داتاكان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵی بكات، دواتر ده‌بێت زۆر به په‌له و به چڕی تاووتوێی ئه‌و داتایانه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی راسپارده‌كان به گوێره‌ی چوارچێوه یاسایییه‌كان بخرێنه‌ڕوو. گوتیشی، به‌و راستییه گه‌یشتوون كه دوو جۆر گرێبه‌ست له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت هه‌یه بۆ چۆنیه‌تی به بازاڕكردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و فرۆشتنی، بۆیه پێویسته له رووی یاساییه‌وه تاووتوێی ئه‌و بابه‌ته بكرێت و كه ره‌نگه هه‌ندێك خاڵ پێویستییان به هه‌مواركردنه‌وه هه‌بێت به‌و شێوه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی نه‌وتی عێراقی بگونجێت.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی توركیاش رایگه‌یاند، توركیا له رووی ته‌كنیكییه‌وه ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه، له به‌رامبه‌ردا عێراق هه‌مان ئاماده‌یی بۆ ئاماده‌باشی لایه‌نی توركی نیشان داوه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی بابه‌ته ته‌كنیكییه‌كانن، كه ئه‌مه‌ش پێشوه‌خته پێویستی به زه‌مینه‌سازی هه‌یه.