دوو تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی فێڵكردن له‌هاووڵاتیان ده‌ستگیركران
K24- هەولێر
هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی فێڵكردن و ده‌ستبڕینی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ده‌ستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سكاڵای یاساییان لەسەر دوو کەس تۆماركرد، کە فێڵیان لێ کردوون، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكرد، دواتر توانرا تۆمەتباران لەلایەن مەفرەزەكانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردساتەوە بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه تۆمه‌تباران به‌ناوی گه‌یاندنی كاڵای جۆراوجۆر، بڕێك پاره‌یان له‌سكاڵاكاران وه‌رگرتووه، دواتریش تۆمه‌تباران موبایله‌كانیان كوژاندۆته‌وه‌و خۆیان ونكردووه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلسی سلێمانی دەشڵێت: تۆمەتباران (ن، ع، ح) لەدایكبووی 1982 و (ج، ع، ح) له‌دایكبووی 1990 كه پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه، دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر، بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.