فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌رچوو
K24 – هەولێر:
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری فه‌ره‌نسا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی دژی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی ده‌ركرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا فه‌ره‌نسییه‌كان، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری فه‌ره‌نسا فه‌رمانێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌ستگیركردنی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا ده‌ركرد، كه له 21ـی ئابی 2013 تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی له ناوچه‌یه‌كی نزیك دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا به به‌كارهێنانی گازی كیمیاوی ئه‌نجامداوه، بووه هۆی كوژرانی زیاتر له هه‌زار كه‌س. (هه‌روه‌ك ناوه‌نده مرۆییه‌كان ئاماژه‌یان پێكردووه).
باسیان له‌وه‌شكردووه، جگه له به‌شار ئه‌سه‌د، فه‌رمانه‌كه دژی ماهیری برای و دوو گه‌وره ئه‌فسه‌ری سوپای سووریا ده‌ركراوه.
له 15ی مانگی 3ی ساڵی 2011، شه‌ڕی ناوخۆیی له سووریا هه‌ڵگیرسا و ئه‌و شه‌ڕه ته‌نیا كوشتار، ماڵوێرانی، ئاواره‌یی و برسیه‌تی بۆ گه‌لانی ئه‌و وڵاته به دواوه بوو و تاكو ئێستا سه‌قامگیری و ئاسایش بۆ ئه‌و وڵاته نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هێزی چه‌ندین وڵاتی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی تێدا جێگیركراوه.