كۆبوونهوهی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی بهڕێوهچوو
K24-هەولێر
پەرلەمانی عێراق دوای لەکارلادانی محهممهد حەلبووسی سەرۆکی پارتی تەقەدووم و سهرۆكی پێشووی پهرلهمان، بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی کوبوەوە.
ئهمڕۆ چوارشەممە15 ی تشرینی دووەمی 2023، پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کارەکانی دانیشتنی نا ئاسایی خولی پێنجەمی هەڵبژاردن بۆ ساڵی دووەمی یاسایی بەرێوەچوو.
بە پێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی عێراقی، 172 ئەندام لە کۆی 325 ئەندام، ئامادەی دانیشتەکەی پەرلەمان بوون.
دوێنێ سێشەممە (14ـی تشرینی دووەمی 2023) دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەکە لە محەممەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش راستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دووردەخرێتەوە.
حەلبووسی لە ساڵی 2018ـەوە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقە، هاوکات سەرۆکی حزبی تەقەدوومە. پێشتر و بەر لەوەی ببێتە سەرۆکی پەرلەمان، لە 29ی ئابی 2017، ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بە زۆرینەی دەنگ حەلبووسی کردە پارێزگار.
کارزان حەیدەر