مارتن گرێفیس: ده‌بێت كۆتایی به كوشتارگه‌ی غه‌ززه بهێنرێت
K24 - هەولێر:
رێكخه‌ری كاروباری مرۆیی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای گرتنه‌به‌ری رێككاره ده‌سته‌جێكانی راگرتنی "كوشتارگه"ـی غه‌ززه ده‌كات به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی شیفا له غه‌ززه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 15ـی تشرینی دووه‌می 2023) مارتن گرێفیس، رێكخه‌ری كاروباری مرۆیی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای گرتنه‌به‌ری رێككاره ده‌سته‌جێكانی راگرتنی "كوشتارگه"ـی غه‌ززه‌ی كرد به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی شیفا له غه‌ززه كه گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رتی غه‌ززه‌یه له فه‌ڵه‌ستین.
رێكخه‌ری كاروباری مرۆیی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كوشتارگه‌كانی عه‌ززه رۆژانه ئاسته مه‌ترسیداره‌كه‌ی به‌رزتر ده‌بێته‌وه، هاوكات جیهان به‌رامبه‌ر دیمه‌نی كوشتارگه‌كان حه‌په‌ساوه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه رووبه‌ڕووی هێرش و مووشه‌كبارانی چڕ ده‌بنه‌وه.
مارتن گرێفیس جه‌ختیكردووه‌ته‌وه ناكرێت چیدیكه جیهان به‌رامبه‌ر به‌و كوشتارگانه‌ی غه‌ززه بێده‌نگ بێت و پێویسته كۆتایی به‌و كوشتارگه‌یانه بهێنرێت.
زیاتر لە مانگێک تێدەپەڕێت بەسەر هێرشی چەکداری بزووتنەوەی حەماسی فه‌ڵه‌ستینی بۆ سەر ئیسرائیل کە لە ئەنجامدا زیاتر لە 1400 ئیسرائیلی کوژراو و زیاتر له هه‌زار برینداریشی لێ كه‌وته‌وه، هەروەها زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەک بارمتە لەلایەن ئەو بزووتنەوەیەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ئیسرائیل وەکو تۆڵەکردنەوەیەک، زیاتر لە مانگێکە پێگەکانی حەماس لە غەززە بۆردوومان دەکات، ئەمە بێجگە لەو هێرشە زەوینییەی بۆ سەر شارەکە دەستپێکردووە. وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە دەڵێت، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە، زیاتر لە 11 هەزار هاووڵاتی سڤیل کوژراون و زیاتر لە 30 هەزاری دیکەش بریندارن.
هاوکات تەندروستیی غەززە ئاشکرایکردووە، لە 07ـی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 135 دامەزراوەی تەندروستی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەئامانج گیراون و 23 نەخۆشخانەش لەکارکەوتوون.