هه‌ردوو سەرۆکی چین و ئەمه‌ریکا کۆبوونەوە

K24 - هەولێر:

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمه‌ریکا بەر لە لوتکەی هەماهەنگی وڵاتانی سەر زەریای هێمن و ئاسیا پشوازی لە هاوتا چینییەکەی، شی چین پین، سەرۆکی چین کرد.

شی جین پینگ، سەرۆکی چین بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی هەماهەنگی وڵاتانی سەر زەریای هێمن و ئاسیا سەردانی سان فرانسیسکۆی ئه‌مه‌ریكای کرد و بەر لە دەستپێکی لوتکەکە، دوای ساڵیک بۆ یەکەم جار لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە و باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد.

چین و ئەمریکا چاویان لەوەیە هەماهەنگییەکانی نێوانیان بۆ چارەسەرکردنی پرسە نێودەوڵەتییەکان و رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانەکانی کەشوهەوا زیاتر بکەن.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاش رایگەیاند، ئامانجیانە پەیوەندی نێوان واشنتن و پەکین بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی، بەجۆرێک لە کاتی هەر قەیرانێک بتوانن پێکەوە گفتوگۆ بکەن.  

756