كوردستان 24 سه‌كۆی بیروڕا جیاوازه‌كانه
K24 - هه‌ولێر:
نووره‌دین وه‌یسی، دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی كوردستان 24، له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژ، له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی كه‌ناڵه‌كه، رایگه‌یاند، وه‌رزی نوێ به كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری نوێ ده‌ستپێده‌كات، له باره‌ی نۆ مانگی رابردووی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌ش گوتی: "ئێمه نامانه‌وێ بڕیار له‌سه‌ر خۆمان بده‌ین و حه‌ز ده‌كه‌ین بینه‌ر ئه‌و بڕیاره بدات".
هه‌روه‌ها گوتی: "له كوردستان هیچ ده‌زگایه‌كی پله‌به‌ندی (ره‌یتینگ) نییه بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كامه میدیا له ریزی پێشه‌وه‌یه، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی په‌خش، كوردستان 24 چه‌ندینجار بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و میدیا جیهانییه‌كان".
نووره‌دین وه‌یسی له باره‌ی شێوازی كاركردنی كه‌ناڵه‌كه رایگه‌یاند، هیچ كه‌س و لایه‌نێك هێڵی سووری بۆ كاركردنی كه‌ناڵه‌كه دانه‌ناوه و جێگه‌ی بیروڕای هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی ته‌واوی پارچه‌كانی كوردستانیشی تێداكراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، كوردستان 24 خۆی هێڵی سووری بۆ خۆی داناوه، ئه‌ویش رێگه‌نه‌دانه به ناوزڕاندن و سووكایه‌تیكردن، به هیچ كه‌س و لایه‌ن و هێزێكی سیاسی و ئایین و ره‌گه‌زێك، هه‌روه‌ها رێگه به بڵاوبوونه‌وه‌ی هیچ بیروبۆچوونێك نادات، دنه‌ی توندوتیژی بدات و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی تێكبدات.
دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كوردستان 24، دووپاتیشی كرده‌وه، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌ناڵه‌كه، كاركردنه به شێوازێكی نه‌رم و نیان و هه‌وڵنه‌دراوه هیچ كه‌سێك ئیستفزاز بكرێت، وه‌ك له هه‌ندێك له كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كاندا هه‌یه و به‌مدواییانه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ندێك له میدیا كوردییه‌كان، لاساییكراوه‌ته‌وه.
نووره‌ددین وه‌یسی خۆشحاڵی خۆیشی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سه‌رجه‌م بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان، له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، پێشوازییان له كوردستان 24 كردووه و تا ئێستا هیچ هێزێكی سیاسی، بایكۆتی نه‌كردوون.
له باره‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌ی له كه‌ناڵه‌كه گیراوه له باره‌ی زۆری كاتی په‌خش به شێوه‌زاری كرمانجی، رایگه‌یاند، ئه‌وان ئه‌و كاره به خاڵێكی پۆزه‌تیڤ ده‌زانن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كوردستان 24 ته‌نیا كه‌ناڵی هه‌ولێر و سلێمانی، یاخود هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵكو هه‌وڵده‌دات ببێته كه‌ناڵی هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان.
له وه‌ڵامی پرسیاری نزیكبوون له پارتی دیموكراتی كوردستان و جێبه‌جێكردنی ئه‌جێنداكانی ئه‌و حزبه، نووره‌دین وه‌یسی، گوتی: "له كوردستان هیچ ده‌زگایه‌ك نییه له‌لایه‌نێك نزیك نه‌بێت، ئێستا خه‌ڵكی كوردستانیش بایی ئه‌وه‌نده تێگه‌یشتووه كه كێ له كێ نزیكه، به‌ڵام ئێمه له نۆ مانگی رابردوودا، هه‌وڵمانداوه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبكه‌ینه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "گرنگ ئه‌وه نییه له كێ نزیكی، گرنگ ئه‌وه‌یه به چ په‌یامێك كارده‌كه‌ی، له ماوه‌ی رابردوودا هه‌موو لایه‌نه دژ به یه‌كه‌كان، له كوردستان 24 په‌یامی خۆیان گه‌یاندووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "هیچ میدیایه‌ك نییه به ته‌واوی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن بێت له جیهان، ته‌نانه‌ت له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاش، میدیا هه‌یه له كۆمارییه‌كان نزیكه، هه‌یه له دیموكراته‌كان، هه‌شه له جووه‌كان نزیكه، مه‌رجیش نییه ئه‌گه‌ر میدیایه‌ك له رووی داراییه‌وه سه‌ربه‌خۆ بێت، میدیایه‌كی سه‌ركه‌وتوو و پرۆفیشناڵ بێت".