ئه‌كره‌م خوزام بۆ کوردستان24: جه‌نگی ئیسرائیل و حه‌ماس گۆڕانكاری به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت
K24 - هەولێر:
ماوه‌ی زیاتر له چل رۆژه جه‌نگی ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی هه‌ڵگیرساوه و به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆری گیانی و ماددی به‌ر هه‌ردوولا كه‌وتووه، به‌تایبه‌ت كه‌رتی غه‌ززه كه له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، رووبه‌ڕووی سه‌ختییه‌كی زۆری ژیان بووه‌ته‌وه، بۆ تاووتوێكردنی زیاتری ئه‌م جه‌نگه، ئه‌كره‌م خوزام، رۆژنامه‌نووس له‌میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كاتژمێری هه‌شتی كوردستان24 لەبارەی ئەو پرسەوە وەڵامی پرسیارەکانی حاکم فەرهاد رەسوولی دایەوە.
ئەو رۆژنامەنووسە ئوردنییە سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، جه‌نگه‌كه درێژخایه‌ن ده‌بێت و گۆڕانكاری گه‌وره به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، ده‌شڵێت زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، رێككه‌وتنێكی سێقۆڵی له‌نێوان ئێران و حه‌ماس و حزبوڵڵا هه‌بووه بۆ هه‌ڵگیرسانی ئه‌م جه‌نگه، به‌ڵام حزبوڵڵا له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ئێران له دواساته‌كاندا كشاوه‌ته‌وه.
كوردستان24: ئێوه رۆژنامه‌نووس بوونه و به‌شداری زۆرتان له رووماڵكردنه‌كان به‌تایبه‌تی رووماڵی جه‌نگدا هه‌بووه، ئایا هۆكاره‌كانی پشت هه‌ڵگیرسانی ئه‌م جه‌نگه چین، هه‌روه‌ها بۆ چی له‌م جه‌نگه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆژنامه‌نووسان كوژراون؟
ئه‌كره‌م خوزام: سیاسه‌تی دوژمنكاری ئیسرائیل به‌رامبه‌ر به غه‌ززه سیاسه‌تێكی نه‌زانراو، به‌ڵام پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه له‌باره‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسرائیل ئه‌وه‌یه، كه حه‌ماس كه له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری هێرشی كرده سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌گه‌ر ده‌یزانی په‌رچه‌كرداری ئیسرائیلی به‌و شێوه‌یه ده‌بێت كاره‌ساته، ئه‌گه‌ر نه‌یشیزانیبێت دووجار كاره‌ساته؟ چونكه كات لایه‌نێك له دژی لایه‌نێكی دیكه‌وه ده‌چێته ناو جه‌نگ، ده‌بیت زۆر ئاماده بێت.
كوردستان24: هیچ به‌راوردێك له‌نێوان توانای حه‌ماس و ئیسرائیل نییه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا حه‌ماس ئه‌م جه‌نگه‌ی بۆ چی هه‌ڵگیرساند؟
ئه‌كره‌م خوزام: به پێی زانیارییه‌كانی ئێمه، رێككه‌وتنێك له‌نێوان ئێران و حه‌ماس هه‌بووه بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل، چونكه رێككه‌وتنه‌كه به‌و شێوه‌یه بوو حزبوڵڵای لوبنانیش له‌لای خۆیه‌وه له باشووری لوبنان هێرش بكات و حه‌ماسیش له باكووره‌وه هێرش بكات، به‌ڵام حزبوڵڵا ئه‌مه‌ی نه‌كرد، هۆكاره‌كه‌شی بۆ تاووتوێكردنێكی وردی سه‌ركردایه‌تی ئێرانی بووه كه حزبوڵڵا تێوه‌نه‌گلێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد دواتر سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس ره‌خنه‌ی توند له حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری گشتی حزبولڵا بگرن، به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت حزبوڵڵا رۆژی پێش جه‌نگه‌كه له رێككه‌وتنه‌كه كشابێته‌وه و به‌م شێوه‌یه شكستی به‌و پلانه هێنا كه له سه‌ری رێككه‌وتبوون.
كوردستان24: بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له دووه‌م رۆژی جه‌نگه‌كه رایگه‌یاند، نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕین، ئایا مه‌به‌ستی نه‌خشه‌ی سیاسی بوو یان جوگرافی؟
ئه‌كره‌م خوزام: ئه‌وه‌ی حه‌ماس كردی، پێشكه‌شكردنی دیارییه‌كی به‌هادار بوو به ناتانیاهۆ، چونكه هه‌موو ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی دژ به ناتانیاهۆ هه‌بوون له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئیسرائیل، هه‌موویان وه‌ستان و پێچه‌وانه‌وه بوونه‌وه و ته‌مه‌نی سیاسی ناتانیاهۆیان درێژ كرده‌وه. پێشبینی ده‌كه‌م و دڵنیام ئه‌و جه‌نگه‌ی له ئارادایه درێژه ده‌كێشێت و له‌گه‌ڵ خۆیدا گۆڕانكاری زۆر گه‌وره‌ش له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه رووده‌دات، به‌تایبه‌ت له‌ناوخۆی فه‌ڵه‌ستین و له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رانی میسر و ئوردن دژی دوو پرسی سه‌ره‌كی وه‌ستانه‌وه، به‌تایبه‌ت كۆچپێكردنی خه‌ڵكی غه‌ززه و چۆڵكردنی ناوچه‌كه‌یان. راستییه‌كه‌ی هه‌ر چه‌نده جه‌نگه‌كه درێژه بكێشێت، پرسیاری دیكه ده‌خرێته به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی حه‌ماس، كه ئایا بۆ چی ئه‌م جه‌نگه ده‌ستیپێكرد، به‌تایبه‌ت كه ماوه‌ی زیاتر له چل رۆژه به‌رده‌وامی هه‌یه و توندتریش ده‌بێت و قوربانییه‌كانیش له هه‌ڵكشاندایه و بووه‌ته هۆی وێرانبوونی ژێرخانی غه‌ززه؟ دواتر چ رووده‌دات؟ به‌دڵنیاییه‌وه دواتر وێرانتره!
كوردستان24: پێتان وایه ده‌بێت حه‌ماس كۆتایی پێ بێت و بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح جێگه‌ی بگرێته‌وه و غه‌ززه به‌ڕێوه‌ببات، یانیش ئیسرائیل به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رته‌كه ده‌خاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی؟
ئه‌كره‌م خوزام: راستییه‌كه‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش ئه‌وه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه ئیسرائیل غه‌ززه به‌ڕێوه‌ببات و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌پێنێت. ترسه گه‌وره‌كه له‌وه‌دایه، دوای كۆتاییهاتنی ئه‌م جه‌نگه، شه‌ڕ بكه‌وێته نێوان گرووپه چه‌كداره فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، كه ئه‌مه یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره هه‌ره چاوه‌ڕوانكراوه‌كان و ئیسرائیل گره‌وی له‌سه‌ر ده‌كات.
كوردستان24: زۆرێك له چاودێران له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی بۆچوونیان وایه یان وایان نیشانداوه ئه‌مه‌ی رووده‌دات، جه‌نگی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل یان ئیسلام و جووه، ئایا به‌ڕاستی ئه‌م وێناكردنه دروسته؟
ئه‌كره‌م خوزام: من پێم وایه ئه‌وه‌ی له ئارادایه درێژكراوه‌ی جه‌نگی عه‌ره‌ب – ئیسرائیله له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تاكانی به‌رپابوونییه‌وه، به‌ڵام ناكرێت بگوترێت جه‌نگێكی ئایینییه، كه هه‌ندێك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و داوای جیهاد له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌كه‌ن. له راستیدا ده‌ستتێوه‌ردان و تێوه‌گلانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌و جه‌نگه، لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی زیاتری له هه‌موو بواره‌كانی به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری وڵاتانی عه‌ره‌بی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ته‌نانه‌ت میسر و ئوردن ناتوان به‌رگه‌ی ئه‌و لێكه‌وتانه بگرن. راستییه‌ك هه‌یه كه حه‌ماس بێئه‌وه‌ی خۆی بخاته ناو به‌ره‌یه‌كی به‌رگری یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ گرووپه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی دیكه، چووه ناو ئه‌و جه‌نگه و به‌هۆیه‌وه‌ش غه‌ززه وێران ده‌بێت.
كوردستان24: ئێوه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له هه‌رێمی كوردستانن، بۆچوونتان به‌رامبه‌ر به ژیان له هه‌رێمی كوردستان چۆنه؟
ئه‌كره‌م خوزام: ماوه‌ی چوار رۆژه له هه‌رێمی كوردستان‌م، ده‌ستخۆشی له هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تییه سیاسییه‌كه‌ی ده‌كه‌م، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌زموون و گه‌شه‌سه‌ندووییه نموونه‌ییه‌كه‌ی، كه نموونه‌یه‌كه بۆ چاولێكردن، نه‌خاسمه ئه‌وه‌ی تێبینیم كرد به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی بوو له هه‌رێمی كوردستان كه له ئاستێكی به‌رزدایه. هه‌روه‌ها تێبینییه‌كی دیكه‌م په‌یوه‌سته به به‌شداری رۆڵی ئافره‌ت له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه جیاوازه‌كان، كه ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵییه.