سکرتێری یەکێتی مامۆستایان بۆ کوردستان24: یەکشەممە شایستەداراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

K24 - هەولێر:

سکرتێری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت، یەکشەممەی داهاتوو شایستە داراییەکانی مانگی 9ـی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.

رۆژی پێنجشەممە (16ـی تشرینی دووەمی 2023) ئەحمەد گەرمیانی، سکرتێری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک نییەت پاکی و هەموو هەوڵێكی داوە بۆ ئەوەی مووچە لە کاتی خۆی دابەشبکرێت مامۆستایانی وانەبێژیش مانگەکانی تەممووز و ئاب نیو مووچەیان وەرگرتووە، رۆژی یەکشەممەی داهاتووش شایستەداراییەکانی مانگی 9ـی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، کە مامۆستایانی وانەبێژ ژمارەیان 35 هەزار مامۆستایە و پێشوازی لەو بڕیارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.

ئامادەکردنی: کارزان حەیدەر