مه‌سرور بارزانی: پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان دووپات دەکەینەوه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هەولێر:

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی پیرۆز بێت. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان دووپات دەکەینەوە.

له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی نووسیویه‌تی:  "رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی پیرۆز بێت".

مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "لەم بۆنەیەدا پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان دووپات دەکەینەوە".

لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانی رۆژی25ـی کانوونی یەکەمی ساڵی 2019، رۆژی 25ـی شوبات وەکو رۆژی رۆژنامەگەریی تورکمانی و رۆژی 17ـی تشرینی دووەمیش وەکو رۆژی فەرمی زمان و کولتووری تورکمان ناسێندرا و بە دەنگی رەھای پەرلەمانتاران پەسەندکرا.‌