فینلەندا بە بڕیارێک رووسیا توڕە دەکات

مۆسکۆ: فینلەندا هەڵەیەکی گەورە دەکات
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

فینلەندا بە نیازە بەربەست لە چوار دەروازەی سنووری خۆی لەگەڵ رووسیا دروست بکات گوتەبێژی کریملن دەڵێ: فینلەندا هەڵەیەکی گەورە دەکات.

دیمتری بێسکۆڤ، گوتەبێژی کریملن بە ئاژانسی "تاس"ی رووسی رایگەیاند، فینلەندا بە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ رووسیا "هەڵەیەکی گەورە" دەکات.

گوتیشی: "فینلەندا بە نیازە بەربەست لە چوار دەروازەی سنووری خۆی لەگەڵ رووسیا دروست بکات، کە بڕیارە ئەمڕۆ شەممەوە دەست پێبکات، بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران، کە هێلسینکی دەڵێت: لەلایەن مۆسکۆوە رێکخراون".

گوتەبێژی کریملن، راشیگەیاند: "بەداخەوەم بۆ دەسەڵاتدارانی فینلەندا، بەوشێوەیە پەیوەندییەکان دەپچڕێنێ، پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات لەسەر بنەمای سوود و رێز بۆ یەکتر بووە".

ئاماژەی بەوەشدا: "هەرگیز رووسیا هەڕەشەی لە فیلەندا نەکردووە، هیچ رێگە چارەیەکیشمان نەبووە بۆ ئەو بابەتە، بەڵام ئێستا ئەوەی فینلەندا دەیکات، بۆ رووبەڕووبوونەوەمان لە چاوی ئێمەدا هەڵەیەکی گەورەیە".

لە دوای بڕیاری فینلەندا بۆ پەیوەستبوون بە ناتۆ، لە ئەنجامی شەڕی ئۆکرانیا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات تێکچووە، فینلەند بە پەیوەست بوون بە ناتۆ، ئێستا زیاتر پەرە بە لایەنی سەربازیی و بەهێزکردنی سوپا دەدات.

ئا: لاڤین عومەر