هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن ئاگربەست لە حەلەب رەتدەکەنەوە

K24 - ھەولێر

سەرچاوەیەک لە ژووری ئۆپراسیۆنەکانی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە حەلەب، جەختیکردەوە هەرجۆرە ئاگربەستێک لەلایەن سەرجەم گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن، رەتدەکرێتەوە و قۆناغی سێیەمی شەڕەکانیش بۆ شکاندنی تەواوی گەمارۆی سەر شارەکە دەستپێدەکات.

لەبارەی رێکەوتنێکی رووسی ئەمریکی بۆ راگرتنی شەڕ لە حەلەب، ئەو سەرچاوەیە وتی: "ئێمە چاوەڕێی وڵاتان ناکەین لەبری ئێمە بڕیاربدەن".

پێشتر، رووبەرێکی فراوانی ناوچەی راموسە، لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە کۆنتڕۆڵکرا، بەپێی زانیاریەكانیش فڕۆكە جەنگییەكانی رووسی و سووری بەردەوامن لە بۆردومان كردنی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن.