یەکێک لە کڵاوەکانی ناپلیۆن لە مەزادێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت

K24 – هەولێر

یەکێک لەو کڵاوە رەشانەی ناپلیۆن پۆناپەرت، لە سەدەی نۆزدەهەمدا لە کاتی حوکمڕانی فەرەنسادا لەسەری کردبوو، بەتایبەت لە ئەوروپا شەڕی پێوە کردبوو، بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاوتوو لە مەزادکردنێکی ئاشکرادا بە زیاتر لە 600 هەزار یۆرۆ (650 هەزار دۆلار) بفرۆشرێت.

ئەو شتانەی تر کە هەیبوون لە مێژوودا، لە مەزادێکی ئاشکرای کۆکردنەوەی یادگارییەکانی ناپلیۆن لەلایەن پیشەسازی ژان لویس نۆیسی بریتین، لە پلێتێکی زیو لە گالیسکەی ناپلیۆن تاڵان کراوە، دوای شکستی لە شەڕی واتەرلۆ، لە ساڵی 1815دا.

هەروەها جانتایەکی دارینی کە بەکاری هێناوە، لەگەڵ کەلوپەلی ریشتاشین و فڵچەیەکی ددانی زیوین و هەندێک کەلوپەلی تایبەتی دیکە.

کڵاوە رەشەکە، ئەو پارچە ئەستێرەیە، کە بەهاکەی لە نێوان 600 بۆ 800 هەزار یۆرۆیە 650 هەزار بۆ 870 هەزار دۆلار.

ئەفسەرەکانی دیکە، بە شێوەیەکی ئاسایی کڵاوەکانیان لەسەر دەکرد و باڵەکانیان رووی لە پێشەوە بۆ دواوە بوو، بەڵام ناپلیۆن کاتێک کڵاوەکانی لەسەر دەکرد لێوارەکانی بەرەو شانەکانی بوو، ئەمەش شێوازێک بوو کە سەربازەکانی ئاسانتر دەیانتوانی ئەو جەنەڕاڵە لە شەڕدا بناسنەوە.

ژان پیێر ئۆسینات، سەرۆکی کۆمپانیای ئۆسینات دەڵێت: "بۆ ئەو کەسانەی کە یادگارییەکانی ناپلیۆنیان خۆشدەوێت، هەبوونی کڵاوەکەی پیرۆزە، نزیکەی 20 کڵاوی هەیە و 15 پارچەیان لە مۆزەخانەکاندا پارێزراون، نزیکەی چوار یان پێنج پارچەیان لە کڵاوەکانی لە دەستی کۆکەرەوەکانی کەلوپەلی کۆنە.

ئەو کڵاوەی کە بۆ فرۆشتن کراوە، بۆ یەکەمجار لەلایەن کۆلۆنێل پیێر بایۆن، بەرپرسی دابین کردنی پەیماننامەی ناپلیۆن و یەکێک لە هاوڕێکانی لە زۆرێک لە شەڕەکاندا وەرگیراوەتەوە، لەنێویاندا شەڕی واتەرلۆ.

دواتر کڵاوەکە بە چەندین دەستدا تێپەڕیووە، هەروەها ئەو بازرگانە زیاتر لە نیو سەدەی بەسەر بردووە لە کۆکردنەوەی کۆمەڵە یادگارییەکانی ناپلیۆنی و چەکی ئاگرین و شمشێر و دراو، پێش مردنی لە ساڵی 2022.

ئا: لاڤین عومەر