حكوومه‌تی توركیا مه‌رجی بۆ نزیكبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند پاش كوده‌تای 15 ته‌موز، 62 ھەزار و 10 كەس له ئه‌رك و كار دوور خراون، كه رێگه له‌به‌رده‌م 58 هه‌زار و 611 كه‌س له‌وانه كراوه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام سێ هه‌زار و 499 كه‌س به یه‌كجاری ده‌ركراون.
بینالی یلدرم له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی رایگه‌یاند هێشتا مه‌ترسییه‌كانی كوده‌تا ته‌واو نه‌بووه و به توندیشی وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی فه‌تحوڵلا گوله‌نی دایه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا هه‌ر سه‌باره‌ت به كوده‌تای 15 ته‌موز گوتی، ده‌زگای هه‌واڵگری كاتژمێر 15:00 زانیبوو كه كوده‌تا ده‌كرێت. گوتیشی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار ته‌واوی سكاڵانی كه دژی خه‌ڵكی تر تۆمار كردووه، ده‌كشێنێته‌وه.
سه‌باره‌ت به پرسیارێك ده‌رباره‌ی كه‌سی یه‌كه‌می كوده‌تا، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا گوتی ته‌نیا یه‌ك كه‌س نییه، زۆر كه‌س هه‌ن، له یه‌كه‌مه‌وه تا دواین كه‌س.
یلدرم سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كانیان بۆ نزیكبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په گوتی پێویسته هه‌ده‌په بڕیارێك بدات، پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بپچڕێنێت، كه به رێكخراوێكی "تیرۆریستی جیاخواز" تۆمه‌تبار كردووه.