سەدا 60ـی کارەکانی شێڵتەری ئاژەڵە بێلانەکانی دهۆک تەواوبوون

کارکردن لە شێڵتەری ئاژەڵە بێلانەکانی دهۆک (وێنە: سەرۆکایەتیی شارەوانیی دهۆک)

K24 - هەولێر

سەدا 60ـی کارەکانی شێڵتەری ئاژەڵە بێلانەکانی دهۆک تەواوبوون و پزیشکێکی ڤێرتەرنەریش دەڵێت، "ئاژەڵەکان لەنێو شێڵتەرەکەدا کۆدەکرێنەوە، دەخەسێندرێن و دواتر بەرەڵا دەکرێن".

ئەمڕۆ شەممە، 18-11-2023، ئیسماعیل مستەفا، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانی دهۆک بە کوردستان24ـی راگەیاند، "سەدا 60ـی کارەکانی شێڵتەری ئاژەڵە بێلانەکانی دهۆک تەواوبوون و ئەگەر کەشوهەوا گونجاو بێت، بۆ دوو مانگی داهاتوو کۆی پڕۆژەکە تەواو دەبێت".

پڕۆژەکە بە گوژمەی 323 ملیۆن دینار و لەسەر رووبەری 11 هەزار مەتر چوارگۆشە جێبەجێ دەکرێت؛ دەکەوێتە ناوچەی "شیف کەنارکێ" لە باشووری رۆژئاوای دهۆک و لە حەوت باڵەخانە و ژمارەیەک شەقام و پارک پێکدێت.

بە گوتەی ئیسماعیل مستەفا، دوای تەواوبوونی پڕۆژەکە؛ "بە سێ قۆناغ ئاژەڵە بێ لانەکان کۆدەکرێنەوە. لە قۆناغی یەکەمدا، سەگی بێلانە، لە قۆناغی دووەمدا، پشیلەی بێلانە و لە قۆناغی سێیەمیشدا ئاژەڵەکانی دیکەی بێلانە کۆدەکرێنەوە".

وەکو ئەوەی  گوتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دهۆک باسی کرد، ئێستا لە گفتوگۆدان لەگەڵ لایەنە پەیوندیدارەکان بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک لە پزیشکانی ڤێرتەرنەری و کەسانی پسپۆڕ بۆ سەرپەرشتیکردنی شێڵتەرەکە.

هاوکات د. سلێمان تەمەر، پزیشکی ڤێرتەرنەری و بەرپرسی رێکخراوی کوردستان بۆ پاراستنی ئاژەڵانی کێوی لە دهۆک؛ بە کوردستان24ـی راگەیاند، "نزیکەی 12 بۆ 15 هەزار سەگ و پشیلەی بێلانە لە سنووری پارێزگاری دهۆک هەن. لە پلانماندایە ئەو سەگ و پشیلانەی  لەنێو شێڵتەرەکەدا کۆدەکرێنەوە، لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە بخەسێنین و دواتر بەرەڵایان بکەینەوە؛ تەنها ئەوانە نەبن، کە دووگیانن یان هارن".

د. سلێمان ئاماژەی بەوەش کرد، "رێکاری خەسانی ئاژەڵی بێلانە لە بەریتانیا، هیندستان، ئەمەریکا و زۆرێک لە وڵاتان گیراوەتەبەر، نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتیی لێ دەکات و سەرکەوتوو بووە". گوتیشی، "لەبەر ئەوەی ئێستا هاووڵاتییان مامەڵەیەکی باش لەگەڵ سەگەکاندا دەکەن و نایانکوژن، ژمارەکەیان زۆرتر بووە".

ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا و بەهۆی زۆربوونی حاڵەتاکانی پەلاماردانی هاووڵاتییان؛ لەسەر رووبەری 20 دۆنم زەوی لە ناوچەی لاجانەی هەولێر شێڵتەرێک بۆ سەگە بێلانەکانی سنووری ئەو پارێزگایە دروستکرا و تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار و 600 سەگی بێلانە کۆکراونەتەوە.