پزیشكانی بێ‌سنوور: كۆچبه‌ران له سنووری كۆڵۆمبیا و په‌نه‌ما رووبه‌ڕووی توندوتیژی سێكسی ده‌بنه‌وه
K24 – هەولێر:
رێكخراوێك ئاماژه به‌وه ده‌كات نزیكه‌ی 400 كۆچبه‌ر كه زۆربه‌یان ئافره‌ت بوونه له دارستانی داریێن له رێگه‌ی گه‌یشتنیان به ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك، رووبه‌ڕووی توندوتیژی سێكسی بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 18ـی تشرینی دووه‌می 2023) رێكخراوی "پزیشكانی بێ‌سنوور" له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، دۆخی كۆچبه‌ران له دارستانی داریێن كه ده‌كه‌وێته نێوان كۆڵۆمبیا و په‌نه‌ما تادێ توندتر و نامرۆییانه‌تر ده‌بێت.
راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنوور ئاماژه به‌وه ده‌كات، 397 كۆچبه‌ر كه 97%ـیان ئافره‌تن له ماوه‌ی نێوان كانوون دووه‌م تاوه‌كوو تشرینی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵ له دارستانه‌كه‌دا رووبه‌ڕووی گێچه‌ڵ و توندوتیژی سێكسی بوونه‌ته‌وه.
رێكخراوه‌كه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه به كه‌سێك یان دوو یانیش سێ كه‌س، كه‌سێكیان گرتووه و ده‌ستدرێژیان كردووه‌ته‌وه سه‌ر، پاشان كه‌سێكی دیكه راسته‌وخۆ له‌دوای ئه‌وانه‌وه هه‌مان ده‌ستدرێژی ئه‌نجام داوه و له ئه‌گه‌ری هاواركردنیشیدا لێیان داوه.
ئه‌و رێكخراوه روونیكردووه‌ته‌وه، چه‌ته چه‌كدراه‌كان له‌ناو دارستانه‌كه‌دا به ئامانجی رفاندنی ئافره‌تان و منداڵان خێوه‌تیان هه‌ڵداوه و به شێوه‌ی تاك و كۆمه‌ڵ ده‌ستدرێژیان ده‌كه‌نه سه‌ر.
رێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنوور تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه تا دێ ئاماژه و ژماره‌كان سه‌باره‌ت به‌و پرسه، نیگه‌رانكه‌رتر ده‌بن، به‌تایبه‌ت كه به ته‌نیا له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵدا، 59 حاڵه‌ت ئاشكرا كراوه و تۆمار كراوه.
رێكخراوه‌كه هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه، 458 هه‌زار كۆچبه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا به ناو دارستانه‌كه‌دا به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك به‌ڕیونه‌ته‌وه، به‌مه‌ش روون ده‌بێته‌وه 100 هه‌زار كه‌س له ساڵی 2023 به‌روارد به ساڵی 2022 زیاتر بووه.