فێستیڤاڵی فیلمی (ئاسمان) لە مەهاباد به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 – هەولێر:
یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی سه‌رئاوه‌ڵای (ئاسمان) به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هونه‌ریی و گه‌شتیاریی لە لایەن ئەنستیتۆی فیلمسازی (لاوان فیلمی موکریان) بە سەرپەرشتی ئیبراهیم سەعیدی سینەماکاری ناودار و بەرئەزموونی کورد لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مەنسوور جیهانی سینەماکار بە کوردستان 24ی راگەیاند، سێپتێمبەری داهاتوو ، ئەنستیتۆی فیلمسازی (لاوان فیلمی موکریان) بە هاوکاری و پشتیوانیی شاره‌وانی و کۆمیسیۆنی کو‌لتووری شۆرای شاری مەهاباد، یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی کورته‌فیلم و سیناریۆ و فۆتۆگرافی سه‌رئاوه‌ڵای (ئاسمان) له سه‌ر ته‌وه‌ره‌کانی هونه‌ری و گه‌شتیاریی لە شاری مەهاباد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جیهانی ئاماژەی بەوەشکرد ، ئه‌و فێستیڤاڵه له سه‌ر بنه‌مای بەرزکردنەوەی ئاستی هونه‌ری سینه‌ما و رۆشنبیری و کو‌لتووری ناوچه‌که و راکێشانی هۆگرانی گه‌شتیاریی لە شاری مەهاباد و ناوچه‌که، له سه‌ره‌تای مانگی سێپتێمبه‌ری هه‌موو ساڵێک بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ له گۆڕه‌پانی سه‌ره‌کی شاری مەهاباد به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مەنسور جیهانی سینەماکار ئاشکراشی کرد، له فێستیڤاڵی فیلمی (ئاسمان) به‌رهه‌مه سه‌ره‌کی و لاوه‌کییه‌کان هه‌موو شه‌وێک له شوێنی سه‌رئاوه‌ڵای گۆڕه‌پان و ناوچه‌ی سه‌ره‌کی گۆڕه‌پانی مه‌نگوڕان، له دوو شوێن پیشان ده‌درێن، بە درێژایی رۆژیش کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی پسپۆڕانی لەسەر ئەنجامدەدرێت و وۆرک شۆپی فێرکاریی به ئاماده‌بوونی مامۆستایان و کارناسانی به‌رچاو و شاره‌زای سینه‌ما و فۆتۆگرافی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دوای چوار ساڵ کارکردنی شارەزایان و پسپۆڕانی ئەنستیتۆی فیلمسازی (لاوان فیلمی موکریان)، فێستیڤاڵەکە ئاماده کراوه و بە دروشمی بەرزکردنەوەی ئاستی کو‌لتووری و دروستکردنی کەشوهەوای گونجاوی پەیوەندی نێوان خەڵکی و گەشتیاران لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرێوەدەچێت.
ئەنستیتۆی فیلمسازی (لاوان فیلمی موکریان)، ساڵی رابردوو یەکەمین خولی فێستیڤاڵی سیناریۆنووسی (لاو)ی لە پێناو ناساندن و بەرزکردنەوەی ئاستی سیناریۆنووسی ناوچەکە بەرێوەبرد.
کارزان حەیدەر