چاپی سێیەمی کتێبی "دەرهێنانی شانۆیی" بڵاو کرایەوە

K24- هەولێر
چاپی سێیەمی کتێبی "دەرهێنانی شانۆیی" لە چاپ و بڵاوکراوەی دەزگای سەردەمە، یەکەم کتێبە تا ئێستا بۆ دەرهێنان بە زمانی کوردی بڵاو کرابێتەوە.
کتێبی "دەرهێنانی شانۆیی" لە نووسینی د. فازل جاف، چاپی سێیەم لە چاپ و بڵاوکراوەی دەزگای سەردەمە، یەکەم کتێبە تا ئێستا بە زمانی کوردی لەبارەی دەرهێنان بڵاو کرابێتەوە، هیچ کتێبێکی شانۆیی نییە باس لە تەکنیک بکات لە جیاتی شانۆنامە، کتێبەکە گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ شانۆکاران و قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، چونکە تاکە سەرچاوەیەکە بەردەستبێت لە ئێستادا.
ئەم کتێبەکە بۆ قوتابیانی شانۆ کراوە، بەتایبەت ئەوانەی دەرهێنان دەکەن بە پلەی یەکەم، دواتر ئەوانەی کە نواندن، سینۆگرافیا و دیکۆر و هەموو ئەو شتانەی کە شانۆ لەخۆی دەگرێت دەکەن، گرنگە.
لەلایەکی ترەوە، "کتێبە دوو رەهەند لە خۆ دەگرێت، رەهەندی کردەیی و رەهەندی ئەکادیمی زۆر گرنگ بووە بۆ نووسەر".
هەروەها، هەر گەنجێک بییەوێت ببێت بە دەرهێنەر، دەتوانێت سوود لەم کتێبە وەربگرێت، چونکە چەند تەکنیکێک و کارامەییەکی تێدایە، وا لە کەسی خوێنەر دەکات سوودی لێ وەرگرێت و ببێت بە دەرهێنەر، کتێبەکە ئەزموونێکی دروورو درێژی نووسەرە، پشت دەبەستێت بە ئەزموونێکی کردەیی کە ئەزموونی خۆی لە چەندین وڵات خوێندوویەتی و کاری دەرهێنانی کردووە، لە خۆ دەگرێت.