ئانۆ جەوهەر: کۆڕبەندی مێپس توانی جیهان بێنێتە کوردستان

K24 - هەولێر

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی مێپس لە دهۆک رایگەیاند، ئەمڕۆ مێپس پڕە لە گفتوگۆی ئەکادیمی و سیاسی.

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەمڕۆ کۆڕبەندی مێپس لە شاری دهۆکی خۆشەویست، پڕە لە گفتوگۆی ئەکادیمی و سیاسی، ئەمڕۆ مێپس توانی جیهان بێنێتە کوردستان.

گوتیشی: زۆر گرنگە بڕیار بەدەستان و ئەکادیمیستەکان لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی، بە هەمەهانگی لەگەڵ بڕیار بەدەستانی کوردستان و عێراق، لەزانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک کۆببنەوە، ئەم بارودۆخەی کە ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و عێراق و کوردستاندا هەیە، گفتوگۆی لەسەر بکرێت، تاوەکو ئێمە بتوانین گوێ بگرین لەو بیرۆکانەی کە لە ئەمەریکا و ئەوروپا و دەرەوە هەیە، ئەوانیش گوێ لە ئێمەی کوردستانییان بگرن، کە چۆن بیردەکەینەوە و چۆن بارودۆخی خۆمان شی دەکەینەوە بۆ هاوکارانمان لەدەرەوەی وڵات، تاکو هەموومان بتوانین ئەو ئەزموونە سیاسی و دیموکراسیەی کە لە دوای 2003 لە کوردستان و عێراقدا هەیە بیپارێزین و رادەستی نەوەکانمان بکەین.