ئاردا گولەر بوومەلەرزەیەک لە ڕیال مەدرید دروست دەکات
ڕۆژنامەی "ئاس"ـی ئیسپانی راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌پشتبه‌ستن به پشكینینه‌كانی پزیشكی سەبارەت بە ئاردا گولەری تورکی، كه تێیدا ئه‌و یاریزانە لاوەی ڕیال مەدرید لە دوای پەیوەندیکردنی بە تیپەکەیەوە، نه‌یتوانیوه به‌شداریی له هیچ یارییه‌ك بكات و ده‌ركه‌وتووه چاره‌سه‌ره‌كانی درێژ خایه‌نن.
گولەر لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا لە یانەی فێنه‌رباهچه‌ی تورکیاوە بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ڕیال مەدریدەوە کرد، بەڵام ئەو یاریزانە لە دوای پۆشینی درێسی شایانه‌كانی ئیسپانیا تووشی پێکان بووە.
ئه‌م به‌هره‌مه‌نده توركه لەگەڵ ڕیال مەدرید بەشداریی هیچ یارییه‌كانی نەکردووە، تەنانەت لە یارییە دۆستانەکانیشدا نه‌یتوانیوه یه‌كه‌مین ئه‌زموونی خۆی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید تاقی بكاته‌وه، ئه‌گه‌رچی له ماوه‌كانی رابردوو گه‌ڕایه‌وه راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان، به‌ڵام رۆژی دواتر پێكانه‌كه‌ی سه‌رله‌نوێ سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه و گه‌ڕایه‌وه ژێر چاودێری پزیشكی.
ئاس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه دۆخی گوله‌ر وایكردووه بوومەلەرزەیەک لە ڕیاڵ مەدرید رووبدات و قوربانییەکەشی نیکۆ میهیچی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پزیشکی ریال مه‌درید بوو کە لە ئەرکەکانی دوورخرایەوە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی ئاردا گوله‌ر له هه‌ڵه‌سه‌نگاندنی ته‌ندروستی ئه‌و یاریزانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بارودۆخی ئێستای گولەر وایكردووه ریال مه‌درید بیر له‌وه بكاته‌وه به‌شێوه‌ی خواستن بۆ یه‌ك ساڵ ڕه‌وانه‌ی فێنه‌رباهچه‌ی بكاته‌وه.
لە ڕاپۆرتەکه‌ی ئاس هێما بۆ ئه‌وه كردووه ریال مه‌درید له سه‌ره‌تای گواستنه‌وه‌ی ئاردا گوله‌ر سه‌رسام بووه به ستایلی یاریكردن و توانا مه‌شقییه‌كانی، بەڵام لایه‌نی له‌شجوانییەکەی منداڵانە بووە و ئەمەش جێگەی سه‌رسوڕمان بوو.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ئاس، ریال مه‌درید چاوه‌ڕێی به‌هێزبوونی توانای جه‌سته‌یی گوله‌ر ده‌كات، پلانی ئه‌وه‌ی هه‌بوو هه‌مان مامه‌ڵه‌ی رۆدریگۆی به‌رازیل له‌گه‌ڵ گوله‌ر بكات، كه ئێستا هێرشبه‌ره به‌رازیلییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی باش گه‌شه‌ی كردووه، به‌ڵام هیچ گه‌شبین نییه به داهاتووی گوله‌ر، بۆیه ئێداره‌ی یانه‌ی شایانه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه له ده‌رفه‌تێكدا بۆ ئه‌وه‌ی باشتر گه‌شه بكات به خواستن ده‌ستبه‌رداری بێت.
ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، گولەر پێش ئەوەی ڕوو لە یانەی ڕیال مەدرید بکات، لەگەڵ چەند یانەیەکی وەک ئه‌یسی میلان، بێنفیكا، ئایاکس و سێڤییا لە گفتوگۆدابووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بارسێلۆنا گفتوگۆی راسته‌وخۆی لەگەڵ گولەر کردووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە تیپەکەیەوە بکات، بەڵام یاریزانە تورکە 18 ساڵانه‌كه بڕیاریدا ڕووبکاتە ڕیال مەدرید.