کەشتییەکی ئیسرائیل لەلایەن حوسییەکانه‌وه دەستیبەسەرداگیرا
K24 - هەولێر:
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، کەشتییەکیان لە دەریای سوور لەلایەن حوسییەکانی یەمەن بە 22 سەرنشینەوە دەستی بەسەرداگیراوە.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشداوە، کەشتییەکە هیچ سەرنشینێکی ئیسرائیلی تێدانەبووە و دەستبەسەرداگرتنیشی رووداوێكی مەترسیدارە.
هەروەها نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەرکۆنەی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکەی کرد و ئاشکراشی کرد، ئەو کردەوەیە لێکەوتەی جیهانی لەسەر ئاسایشی رێرەوەکانی هاتووچۆ لە دەریاکان دەبێت.
کەشتییە ئیسرائیلییەکە ناوی گالاکسی لیدەرە و لە تورکیاوە بەرەو هیندستان دەچوو، پێشتریش حوسییەکان هەڕەشەیان کرد، هەر کەشتییەک لەلایەن کۆمپانیا ئیسرائیلییەکان خاوەندارییەتی بکرێت یان کاری پێبکرێت بە ئامانجی دەگرن.
دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئیسرائیل - حه‌ماس، حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ژماره‌یه‌ك مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێرشه‌كانی ته‌لئه‌ڤیڤ بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، كه بووه هۆی كوژرانی زیاتر له 12 هه‌زار كه‌س.