كونسوڵی گشتی نوێی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوو
K24 – هەولێر:
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كونسوڵی گشتی نوێی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 19ـی تشرینی دووه‌می 2023)، (یان برایم) کونسوڵی گشتی نوێی فەرەنسا له هه‌رێمی كوردستان، لەلایەن سەفین دزەیی به‌رپرسی فه‌رمانگه پێشوازی لێ‌کرا.
سەفین دزەیی وێڕای پیرۆزبایی لە کونسوڵی گشتی نوێی فەرەنسا، پشتیوانی حکومەتی هەرێم و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خستەڕوو، لەپێناو سەرخستنی ئەرک و کارەکانی لە هەرێمی کوردستان.
باس لە پەیوەندی دێرین و پتەوی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری فەرەنسا کرا و هەردوولا خواستی هاوبەشیان بۆ بەهێزکردنی زیاتری دۆستایەتی و پەیوەندییە دوولایەنەکان دەربڕی.
جەخت لە بایەخی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان و زانکۆیی و کولتوورییەکانی نێوان هەردوولا کرایه‌وه.
کونسوڵی تازەی فەرەنسا خواستی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەرجەم ئەو بوارانەی جێگەی بایەخی هەردوولایە.
رۆڵی دروستبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا بۆ ساڵی 1991 و سه‌رده‌می راپه‌ڕینی گه‌لی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا دانیال میتران، هاوسه‌ری فرانسوا میتران، سه‌رۆكی ئه‌و كاتی فه‌ره‌نسا، له‌سه‌ر ئاستی تاك و وڵات، رۆڵیان له دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام و دژه‌فڕینی هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو.
له 2017ش فه‌ره‌نسا دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر رۆڵی پێشه‌نگی هه‌بوو له شكاندنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه رێگر بوون له به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان .