لە کەرکووک تەقە لە نووسینگەی شاخەوان عەبدوڵڵا کرا

شاخەوان عەبدوڵڵا
شاخەوان عەبدوڵڵا

K24 – هەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک تەقە لە نووسینگەی شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەررۆکی پەرلەمانی عێراق کرا.

شاخەوان عەبدوڵڵا، لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کردەوەیەکی ترسنۆکانە تەقە لە نووسینگەی کەرکووکمان کرا و دەستبەجێ لەلایەن پاسەوانەکانەوە وەڵام درایەوە".

ئاشکرای کردووە: "ئۆتۆمبێلەکە کە لە جۆری تۆیۆتا کامریە پێکێنرا، بەڵام توانی هەڵبێت، وێڕای داواکردنمان لە دەزگا ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە، خەڵکی بە شەرەفی کەرکووک دڵنیا دەکەینەوە ئەم هێرشەش هاوشێوەی هێرشەکانی پێشوو لە خزمەت کردنی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکووک رامان ناگرێت".