سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ بۆریس جۆنسۆن كرد

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ بۆریس جۆنسۆن كرد
سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ بۆریس جۆنسۆن كرد

K24 - هەولێر

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ بۆریس جۆنسۆن، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا كرد. 

ڕۆژی دووشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2023، لە سەڵاحەددین سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە بۆریس جۆنسۆن، سەرۆكوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا و شاندێكی یاوەری كرد.

وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانیدا هاتووە: "بۆریس جۆنسۆن خۆشحاڵی خۆی به‌دیداری سه‌رۆك بارزانی ده‌ربڕی و ستایشی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئاماده‌بوونی له‌ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ‌دا كرد. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندی دوستانه‌ی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان كرد، جەختی لە پێویستیی به‌رده‌وامیی هه‌ماهنگی، پشتگیری و هاوبەشی نێوان هه‌ردوولای كرد بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ په‌ره‌پێدانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌".

ئاماژە بەوەش دراوە: "سه‌رۆك بارزانی دوای به‌خێرهاتی بۆریس جۆنسۆن سوپاسی به‌ریتانیای كرد بۆ رۆڵی به‌رزی لە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌و پێیه‌ی هێشتا مه‌ترسیی هزر و ئایدۆلۆژیای داعش ماوه‌ كه‌ به‌شه‌ڕی سه‌ربازی كۆتایی نه‌هات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وشدا كه‌ هێشتا مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش هه‌ره‌شه‌ له‌ سەقامگیری ناوچه‌كه‌ ده‌كات".

پرسی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو و "هەردوولا جەختیان لە پێویستی چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی به‌پێی ده‌ستوور له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق و هاوسه‌نگی و شه‌راكه‌ت کردەوە".

 

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ بۆریس جۆنسۆن كرد
سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ بۆریس جۆنسۆن كرد