عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ: چاكسازی میكانیزمێك بوو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان میكانیزمێك بوو بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان، هاوكات ده‌ڵێت ئامانجی سه‌ره‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریتییه له پاراستنی قه‌واره سیاسییه‌كه‌ی و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پانێڵێكی چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک رایگه‌یاند، ریفۆرم له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو میكانیزمێك به‌كارهات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی قه‌یرانه‌كانی به‌رده‌می ببێته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ریفۆرم بووه‌ته هه‌وڵێكی سیاسی و ئیداری و كولتووری بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك شێوازی دامه‌زراوه‌یی بگۆڕدرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو تواناكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كان به‌كاربهێنرێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئامانجی سه‌ره‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریتییه له پاراستنی قه‌واره سیاسییه‌كه‌ی، هاوكات ئامانجیه‌تی له‌میانی دامه‌زراوه‌كانییه‌وه خزمه‌ت به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، بۆ به‌دیهانی هه‌ردوو ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ئابوورییه‌كی به‌هێزه، ئابووری به‌هێزیش له ژینگه‌یه‌گی ئیداری و یاسایی و ئه‌منی دروست كار ده‌كات. له‌م سۆنگه‌یه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له سه‌ره‌تای سوێندخواردنی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی چاكسازی كرد و پلان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دانرا و هه‌ڵسه‌نگاندن و پێشبینی بۆ قه‌یرانه‌كان كرا، بۆیه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌نگاوی جددی و پێویست نرا.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، یه‌كه‌م هه‌نگاوی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری چاكسازیدا، بریتی بوو له ئه‌نجامدانی چاكسازی له وه‌زیفه‌ی گشتی، به‌وپێیه‌ی ئابوورییه‌كی به‌هێز ناتوانێت له بازنه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی لاواز كار بكات، به‌تایبه‌ت كه دامه‌زراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان پێویستیان به ئه‌نجامدانی چاكسازی هه‌بوو، چونكه هه‌ر یه‌كێك له‌و دامه‌زراوانه ته‌مه‌نێكیان له‌ناو چه‌ندین قۆناغی رابردووا هه‌یه. هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه بوو یاسای چاكسازی له په‌رله‌مان ده‌رچوو و چه‌ندین هه‌وڵی جددیش له‌و پێناوه نرا.