ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان له نووسینگه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له كه‌ركووك كردبوو، ده‌ستگیركران
K24 – كه‌ركووك:
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان له نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كردبوو، ده‌ستگیركران.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان له نووسینگه‌كه‌مان له كه‌ركووك كردبوو، ده‌ستگیركران.
راشیگه‌یاند، وێڕای ده‌ستگیركردنیان، ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌شیاندا گیرا و دواتریش ورده‌كاری بۆڕای گشتی له‌باره‌ی ئه‌م كه‌یسه بڵاوده‌كرێته‌وه.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (دووشه‌ممه 20ـی تشرینی دووه‌می 2023) لە شاری کەرکووک تەقە لە نووسینگەی شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەررۆکی پەرلەمانی عێراق کرا.
شاخەوان عەبدوڵڵا، لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کردەوەیەکی ترسنۆکانە تەقە لە نووسینگەی کەرکووکمان کرا و دەستبەجێ لەلایەن پاسەوانەکانەوە وەڵام درایەوە".
ئاشکراشی کرد: "ئۆتۆمبێلەکە کە لە جۆری تۆیۆتا کامریە پێکێنرا، بەڵام توانی هەڵبێت، وێڕای داواکردنمان لە دەزگا ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە، خەڵکی بە شەرەفی کەرکووک دڵنیا دەکەینەوە ئەم هێرشەش هاوشێوەی هێرشەکانی پێشوو لە خزمەت کردنی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکووک رامان ناگرێت".