په‌رله‌مانی عێراق ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كاته‌وه

K24 - هەولێر:
په‌رله‌مانی عێراق بڵاویكرده‌وه، دانیشتنێكی نائاسایی تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی په‌رله‌مانی عێراق، بڕیاره كاتژمێر 1ـی دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشەممە، 22-11-2023، په‌رله‌مان دانیشتنێكی نائاسایی ئه‌نجام بدات و تێیدا ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به رووی په‌رله‌مانتاران بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به‌شی دووه‌می دانیشتنه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازی ژماره 31ـی ساڵی 2019ـی لیژنه‌ی یاسایی تایبه‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق.
رۆژی سێشەممە (14ـی تشرینی دووەمی 2023) دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەکە لە محەممەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش راستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوورخرایه‌وه، ئەمەش بەهۆی ئەو کێشانەی لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارە لەماوەی رابردوو لە نێوانیان روویاندا.
هه‌مان رۆژ هەریەکە لە محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانان، خالید بەتتال، وەزیری پیشەسازی و ئەحمەد فەکاک، وەزیری رۆشنبیری، نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد. لە ناوەڕۆکی نامەی دەستلەکارکێشانەوەیاندا ئاماژەیان بەوەکردووە، بەهۆی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بووە بۆ کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدووم لە ئەندامێتی پەرلەمانی عێراق.
رۆژی دواتریش، محەممەد حەلبووسی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بەپێی ماددەی 49 لە دەستوور و یاسای هەڵبژاردن بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی یاسایی نییە، ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی هەموو لایەنێک پابەندی دەستوور بن".
حەلبووسی راشیگەیاند: "بەگوێرەی دەستوور و یاسایی هەڵبژاردن، تەنها سەرۆکی پەرلەمان بۆی هەیە کۆتایی بە ئەندامێتی پەرلەمانتار بهێنێت، هەروەها تەنها دادگای دادوەری بۆی هەیە لەسەر تاوانە جیاوازەکان بڕیار لەسەر پەرلەمانتار دەربکەن، هەروەها تەنیا بەپێی ماددەی 52ـی دەستوور، دادگای باڵای فیدراڵی بۆی هەیە بەدواداچوون بکات، ئەویش لە سەر راست و دروستی ئەندامێتی پەرلەمانتار".