وەزارەتی خوێندنی باڵا 30 زەمالەی خوێندن لە وڵاتی هەنگاریا رادەگەیەنێت

بودابێست هەنگاریا
بودابێست هەنگاریا

K24 – هەولێر:

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 30 زەمالەی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) لە وڵاتی هەنگاریا بۆ هاووڵاتییان، مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (21ـی تشرینی دووەمی 2023)، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان 30 زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای بۆ ساڵی خوێندنی (2024 – 2025) لە وڵاتی هەنگاریا لە پسپۆڕییە جیاوازەکان راگەیاند، کە 10 زەمالە بۆ خوێندنی ماستەر و 20 زەمالە بۆ خوێندنی دکتۆرایە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەکردووە، پێشکەشکردن راستەخۆ لە رێگەی ماڵپەڕی زەمالەی هەنگاریا دەبێت و دوا وادەش بۆ پێشکەشکردنی زەمالەکە (15ـی 1ـی 2024) دەبێت و مەرجەکانی پێشکەشکردنیشی دیاریکردووە.

بەپێی مەرجەکانی زەمالەکە؛  هەرکەسێک ئارەزووی خوێندن بکات بە لەبەرچاوگرتنی مەرجەکان، ده‌توانێت له‌ رێگه‌ی ئەم لینکەوە (www.stipendiumhungaricum.hu) داواكاری پێشکەش بکات بۆ خوێندن لە وڵاتی هەنگاریا.

مەرجەکانی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا:

· پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

· پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەمەوە دوو ساڵ خزمەتی کرداری هەبێت تا (2024/9/1) لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

· بۆ کاندیدانی دکتۆرا، سەبارەت بە دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی، دەبێت پابەندی ئەو گرێبەستە بن کە پێشتر لەگەڵ وەزارەت واژۆیان کردووە.

· خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزییە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەمەوە ئاستی زمانی ئینگلیزی (5) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان هەبێت کە بریتین لە (TOEFL IBT, PTE )

· لەکاتی پێشکەشکردن بەڵگەنامە رەسەنەکان بە وەزارەتەکەمان پێویستە تێستی زمان بەسەرنەچوو بێت.

· ئەو پێشکەشکارانەی دوایین بڕوانامەیان بە زمانی ئینگلیزی خوێندووە، لەکاتی پێشکەشکردنی بەڵگەنامە رەسەنەکان

· ئەگەر تاقیکردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی نەبوو، داواکارییەکەی وەردەگیرێت.

· داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ خوێندن پێشکەش بکات. (واتا بۆ خوێندنی ماستەر؛ بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت هەروەها بۆ خوێندنی دکتۆرا؛ دەبێت ماستەر و دکتۆراکەی هەمان بوار بێت).

· ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات، هەروەها پرۆسێسی وەرگرتنی ڤیزای هاوسەر و منداڵ ناکرێت.

· کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت؛ واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

· لە کاتی داواکردنی بەڵگەنامە رەسەنەکان، ئەگەر داواکار فەرمانبەر یان مامۆستابوو، دەبێت نووسراوی لاری نەبوون لە فەرمانگەکەی خۆیەوە پێشکەش بە وەزارەتمان بکات.

· کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا، بۆ خوێندنی ماستەر مانگانە بری نزیکەی (110) یۆرۆ و بۆ خوێندنی دکتۆرا مانگانە بڕی نزیکەی (365 - 470) یۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، هەروەها بیمەی تەندروستی و  کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت، بەلام کرێی فڕۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر ووردەکاری تکایە سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن).

· دوای دەرچوونی ئەنجامی بەرایی لە لایەن هەنگاریاوە، وەزارەتەکەمان لەسەر بنەمایی رێنمایی ژمارە (5)ـی ساڵی 2021 کاندیدەکان هەڵدەبژێرێت.

· ئەگەر کاندیدی سەرکەوتوو پاشگەز بووەوە، یان داوای دواخستنی خوێندنەکەی بکات یا بەردەوام نەبوو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی رەش، جارێکی دیکە بۆی نییە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵا لە ناوخۆ و دەرەوە بکات.

· ئەگەر کاندید پاشگەزبووەوە یان وازی لە خوێندنەکەی هێنا، ئەوا بڕی ئەو کەفالەیەی بەرامبەر خوێندنەکەی لە کاتی مامەڵەی مۆڵەتی خوێندن بۆ ئەوانەی فەرمانبەرن یان دەرکردنی فەرمانی وەزاری پەیوەندیکردن بە خوێندن بۆ ئەوانەی فەرمانبەر نین پێشکەش دەکرێت، لێیان وەردەگیرێت.

· هەر کاتێک کاندید بەڵگەنامەی نادروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یان وەزارەتمان بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی رەش و زەمالەکەی هەڵدەوەشێندرێتەوە.

· دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتییە لە (15ـی 1ـی 2024)

· پێشکەشکردن راستەوخۆ تەنیا لە رێگەی ماڵپەری سەرەکی زەمالەکە (هەنگاریا) دەبێت. بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن، سەردانی ئەم لینکە بکەن: (www.stipendiumhungaricum.hu)

· لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەرێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، تا دەرچوونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتی خوێندنی باڵا هیچ فایلی لەبەردەست نابێت تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە لە رێگەی ماڵپەری وەزارەت، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت نەکەن.

· وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەم بوارانەی خوارەوەی بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دیاریکردووە: واتا پێشکەشکار تەنها دەبێت داواکاری بۆ ئەم بوارانەی خوارەوە پێشکەش بکات، بە پێچەوانەوە دواجار لەلایەن وەزارەتمان کاری لەسەر ناکرێت.

پسپۆڕییەکانی خوێندنی ماستەر:

ف

پسپۆڕییەکانی خوێندنی دکتۆرا:

ە