ڤاندا بڕاون: ئێران پشتیوانی حەماس دەکات

K24 - هەولێر

ئەندامی پەیمانگای "برۆکینگس"ـی ئەمەریکی رایگەیاند، ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پاڵپشتی گرووپە چەکدارەکان دەکات، وەک چۆن دەبینین ئێران پاڵپشتی حزبوڵڵا  و سیاسییە شیعەکان و حوسییەکان و حەماس دەکات.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 21-11-2023، ڤاندا بڕاون، ئەندامی پەیمانگای "برۆکینگس"ـی ئەمەریک، لەکاتی بەشداریکردنی لە پانێلی دووەم رۆژی کۆڕبەندی مێپس 2023 لە دهۆک رایگەیاند، ئەو چەکدارانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەنە، دەبێت چەکیان لێ وەرگرینەوە و چەکیان بکەین.

گوتیشی، ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پاڵپشتی لە گرووپە چەکدارەکان دەکات، وەک چۆن دەبینین ئێران پاڵپشتی حزبوڵڵا و شیعەکانی لوبنان و حوسییەکانی یەمەن و حەماس دەکات لە فەڵەستین، هەروەها لە عێراقیش کۆمەڵێک گرووپی چەکدار هەن، کە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە و لەلایەن ئەو وڵاتەوە پاڵپشتی دەکرێن، هەموو ئەمانە راستییەکن ناتوانین پشتگوێیان بخەین.

ڤاندا بڕاون دەشڵێت: ئێمە ئەو رێگایانە دەبینین کەچۆن بوونەتە  ئالنگاری، بەهۆی گرووپی چەکدارەکان رووبەڕووی ناوچەکە بوونەتەوە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە، لەلایەن سیاسییەکانەوە نەیانتوانیوە بەرێگایەک هەنگاو بنێن، ئەوەی حزبوڵڵا، بەشێکە لەو پەلاماردانە هیچ ئاڵۆزییەک دروست ناکات و بەرپرسیارێتی هەڵناگرێت کە ئەو دروستی کردوون، هەروەک چۆن دەبینین، مووشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل دەکات، هەوڵدەدات گرژییەکان لە ناوچەکەدا زیاتر بکات.

ئەوەشیخستەڕوو، حەسەن نەسڕوڵڵا پاڵپشتی خۆی بۆ حەماس دووپات کردووەتەوە، لەم هەڵسوکەوتاندا دەبینین چۆن هەوڵدەدەن بۆ دروستکردنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا، دەیانەوێت شەڕەکە فراوانتر بکەن.

راشیگەیاند، پرسی داماڵینی چەک بەدەست گرووپە چەکدارەکان، بەداخەوە تا ئێستا ئەم پرسە کاری لەسەر نەکراوە، ئەم پرسانە پشتگوێ خراون و کاریان لەسەر ناکریت.